یه‌ک شه‌مه‌ 

31 جۆزه‌ردان 

2726
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

کۆتاییهاتنی یەکەمین خولی دانوستانەکانی ڕژیمی ئێران و ئەمریکا لە شاری لۆسێرن

کۆتاییهاتنی یەکەمین خولی دانوستانەکانی ڕژیمی ئێران و ئەمریکا لە شاری لۆسێرن
خەبات میدیا

کۆتاییهاتنی یەکەمین خولی دانوستانەکانی ڕژیمی ئێران و ئەمریکا لە شاری لۆسێرن

خولی یەکەمی دانوستانەکانی نێوان ڕژیمی ئێران و ئەمریکا لە سویسرا کۆتایی هات. لە کۆبوونەوەیەکدا کە تەنها ٨٠
خولەکی خایاند، لایەنەکان چەند دۆسیەیەکی هەستیار و ناوچەییان تاوتوێ کردووە،
لە سەروو هەموویانەوە شەڕی لوبنان و پرسی ئەتۆمی.
=================
ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز و میدیا فەرمییەکانی ڕژیمی ئێران، بە پشتبەستن بە
سەرچاوە دیپلۆماسییەکان ڕایانگەیاند، ئێوارەی یەکشەممە یەکەمین خولی
دانوستانەکانی نێوان شاندەکانی ئەمریکا و ڕژیمی ئێران لە شاری "لۆسێرن"ی سویسرا
کۆتایی هاتووە.
 
ئاژانسەکانی "فارس" و "ئیرنا" کە سەر بەڕژیمی ئێرانن ئاماژەیان بەوە
کردووە کە کۆبوونەوەکە دوای ٨٠ خولەک لە گفتوگۆی توند، ڕاگیراوە؛ ئەوەش بە مەبەستی
ئەنجامدانی ڕاوێژکاریی زیاتری ناوخۆیی لەلایەن شاندەکانەوە.
 
سەبارەت بە ناوەڕۆکی گفتوگۆکانیش، دیپلۆماتکارێکی ئاگادار بە تۆڕی "سی ئێن ئێن"ی
ڕاگەیاندووە، سێ تەوەرەی سەرەکی مێزی دانوستانەکەیان داگیرکردووە: یەکەم: دۆخی
شەڕ و ئاڵۆزییەکانی لوبنان. دووەم: ئاسایشی هاتوچۆی دەریایی لە تەنگەی هورمز. و
سێیەم: دۆسیەی یۆرانیۆمی پێتێندراوی ڕژیمی ئێران، کە یەکێکە لە کێشە هەرە لە مێژینەکانی
نێوان ڕژیمی ئێران و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی.
 
تا ئێستا هیچ لایەنێکیان وردەکاریی زیاتریان لەسەر گەیشتن بە ڕێککەوتنی باش
بڵاونەکردووەتەوە،

3 کاتژمێر و 46 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

کۆتاییهاتنی یەکەمین خولی دانوستانەکانی ڕژیمی ئێران و ئەمریکا لە شاری لۆسێرن

کۆتاییهاتنی یەکەمین خولی دانوستانەکانی ڕژیمی ئێران و ئەمریکا لە شاری لۆسێرن



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن