تەنگەی هورمز دەبێتە گۆڕستانی ڕژێم
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا، لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی "فۆکس نیوز"، توندترین و ڕاشکاوترین هەڕەشەی لە ڕژیمی ئێران کرد.
ترەمپ بە ڕاشکاوی وتی: "داخستنی گەرووی هورمز، بە واتای
کۆتاییهاتن و لەناوچوونی یەکجاریی ڕژێمی ئێران دێت."
===================
ترەمپ ئاشکرای کرد کە دوێنێ
ڕاستەوخۆ هۆشداریی بە بەرپرسانی ڕژێم داوە و پێی وتوون: "ئەگەر گەرووی
هورمز دابخەن، تەنانەت شاندە دانوستانکارەکەتان کە ئێستا لێرەن، ڕێگەیان
پێنادەین بگەڕێنەوە بۆ وڵاتەکەیان." ئەمە نیشانەی ئەوەیە کە ترەمپ شاندەکەی
ڕژێمی وەک "کارتێکی فشار" لەژێر دەستدایە و ڕژیمی ئێران هیچ دەسەڵاتێکی بەسەر چارەنووسی
بەرپرسەکانی خۆشیدا نەماوە.
سەرۆکی ئەمەریکا پێداگریی کردەوە کە ئەگەر پێویست بکات، ئەمەریکا بە تەواوی کۆنترۆڵی
گەرووی هورمز دەکات و ڕژێمی ئێران لەو ناوچە ستراتیژییە دەردەکات.
ترەمپ ئاماژەی بەوە دا کە ئێستا حەماس لە غەززە چیتر کێشە نییە و هەموو
سەرنجی جیهان لەسەر "شکاندنی ڕژیمی ئێرانە". ئەم لێدوانانە دەری دەخەن کە ڕژێمی ئێران
لەبەردەم گەورەترین مەترسیی مێژووییدایە و هەموو کارتە فشارەکانی، لەوانەش گەرووی
هورمز، بوونەتە هەڕەشە بۆ سەر بوونی خۆی.