ڕژیمی ئێران ڕەزامەندیی نیشانداوە بۆ گەڕانەوەی پشکنەرانی نێودەوڵەتی
جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند کە دانوستانە ئەتۆمییەکان لەگەڵ ڕژیمی ئێران
لە سویسرا "پێشکەوتنی زۆر باشیان" بەخۆیانەوە بینیوە. ڤانس ئاشکرای کرد کە ڕژیمی ئێران
ڕازی بووە بە بانگهێشتکردنی پشکنەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی بۆ پشکنینی
دامەزراوەکانی.
ڤانس ئاماژەی بەوە کرد کە بناغەیەکی باش بۆ ڕێککەوتن دانراوە، بەڵام گەیشتن بە
ئەنجامی کۆتایی چەند هەفتەیەکی دیکە گفتوگۆی تەکنیکی دەوێت. بڕیارە تیمەکانی
ئەمریکا لە شاری بێرگنستۆک لەگەڵ نوێنەرانی ڕژیمی ئێران، قەتەر و پاکستان بەردەوام بن لە
گفتوگۆکان کە بوارەکانی ئەتۆم، ئابووری و ئاسایشی کەشتیوانی لە تەنگەی هورمز
دەگرێتەوە.
سەبارەت بە سەروەت و سامانە بەستراوەکانی ڕژیمی ئێران، جێگری سەرۆکی ئەمریکا پێداگریی کردەوە
کە کار دەکەن بۆ دروستکردنی میکانیزمێک تا دڵنیابن ئەو پارانە دەگاتە دەستی گەلانی
ئێران و بۆ مەبەستی "تیرۆر" بەکارناهێنرێن.