دووشه‌مه‌‌ 

1 پووشپه‌ڕ 

2726
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا دەستلەکارکێشانەوەی ڕاگەیاند

سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا دەستلەکارکێشانەوەی ڕاگەیاند
خەبات میدیا

کییەر ستارمەر سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا لە بەردەم نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا لە داونینگ ستریت دەستلەکارکێشانەوەی خۆی ڕایگەیاند کە لەگەڵ شای بەریتانیا لەو بارەیەوە قسەی کردووە.ستارمەر دوای کەمتر لە دوو ساڵ لە هاتنە سەرکاری، لەژێر فشاری توندی ناو پارتی کرێکاران، ناچار کرا دەست لە کار بکێشێتەوە.
ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی نووسیویەتی هێشتا ڕوون نییە کە ئایا پارتی کرێکاران پێشبڕکێیەکی فەرمی بۆ هەڵبژاردنی جێنشینەکەی ئەنجام دەدات یان بە بێ هەڵبژرادن دەسەڵات بۆ ئەندی بێرنهام، سەرۆکی پێشووی شارەوانی مانچستەری گەورە دەگوازرێتەوە.
بڕیارە ئەمڕۆ بێرنهام کورسی خۆی لە ئەنجومەنی کۆمۆنەکان وەربگرێت.
دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمەریکا ڕۆژی یەکشەممە لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ترووس سوشیاڵ ڕایگەیاند سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا لە دوو بابەتی گرنگ "کۆچبەری و وزە"دا بە شێوەیەکی خراپ شکستی هێناوە و دەست لە کار دەکێشێتەوە.

4 کاتژمێر و 50 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا دەستلەکارکێشانەوەی ڕاگەیاند

سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا دەستلەکارکێشانەوەی ڕاگەیاند



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن