خامنەیی کوژراوە و ڕژێم هێشتا شارەکان بە بارمتە دەگرێت
لە هەنگاوێکدا کە وەک سەپاندنی "حکوومەتی نیزامی" دەبینرێت، ڕژێمی ئێران
بڕیاری داخستن و سنووردارکردنی گەشتە ئاسمانییەکانی سێ شاری گەورەی ئێرانی دا.
ڕێکخراوی فڕۆکەوانی ڕایگەیاندووە، هاوکات لەگەڵ ڕێوڕەسمی ناشتنی خامنەیی، گەشتە
ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەکانی تاران، قوم و مەشهەد لە ١٢ تا ١٦ی پووشپەڕ بە تەواوی
ڕادەگیرێن یان سنووردار دەکرێن.
===============
ئەم بڕیارە لە کاتێکدا دێت کە ڕژێمی ئێران ماوەی ١١٦ ڕۆژە تەنانەت
چارەنووسی ناشتنی ڕەهبەرە مردووەکەیشی بۆ ڕای گشتی ڕوون نەکردووەتەوە. ئێستا بە
پاساوی ئەم پرسەیە، ژیان و کاری ملیۆنان مرۆڤ پەکخراوە. گەشتە دەرمانییەکان، کار و
کاسبی، و سەردانی خێزانەکان هەموو کراونەتە قوربانیی نمایشێکی حکوومی کە تەنها
ئامانجی نیشاندانی هێزێکی کارتۆنییە.
=============
چاودێران پێیان وایە، ئەمە تەنها پرسەیەک نییە، بەڵکو
بەردەوامبوونی هەمان شێوازی حوکمڕانییە کە لەسەر بنەمای "ترس و بارمتەگرتن"
دامەزراوە. خامنەیی کوژراوە، بەڵام ئەو دەزگا ئەمنییانەی کە ساڵانێکە وڵاتیان وێران
کردووە، هێشتا تەرمەکەی ئەو بۆ چەوساندنەوەی خەڵک و داخستنی شارەکان بەکاردەهێنن.
داخستنی ئاسمانی وڵات و ڕێگریکردن لە هاتوچۆی هاووڵاتییان، جارێکی تر
سەلماندی کە لە ڕوانگەی ئەم ڕژێمەوە، ژیانی خەڵک هیچ بەهایەکی نییە. ڕژێمێک کە لە
ترسی کاردانەوەی خەڵک، تەنانەت لە ڕێوڕەسمی پرسەیشدا پەنا بۆ ڕێکاری سەربازی و
حکوومەتی نیزامی دەبات، گوزارشت لەو شڵەژانە قووڵە دەکات کە دوای کوژانی خامنەیی
باڵی بەسەر تەواوی جەستەی دەسەڵاتدا کێشاوە.