خەباتمێدیا: پیلانەکانی هێزە چەکدارەکانی سه‌ر به ڕژیمی ئاخوندی له عێراق و ووڵاتانی تر، بوونه سه‌رچاوه‌ی نائارامی و درێژه‌پێدانی تیرۆر. ئه‌مریکا له ئاگادارکرد
خەباتمێدیا: پیلانەکانی هێزە چەکدارەکانی سه‌ر به ڕژیمی ئاخوندی له عێراق و ووڵاتانی تر، بوونه سه‌رچاوه‌ی نائارامی و درێژه‌پێدانی تیرۆر. ئه‌مریکا له ئاگادارکردنه‌وه‌ی سه‌رانی ڕژیم به‌رده‌وامه‌و له تازه‌ترین لێدوان دا، سه‌رۆکی ئه‌مریکا له ڕێگه‌ی په‌یامێکی تویته‌وه ده‌ڵێ که: ڕێبەرانی ئێران سەرەنج بدەن بە هۆشیاریه‌کانمان، ئێمە وتومانە کاری وامەکەن، ئەگەر کاری وابکەن زۆر خراپە بۆیان. یەکێک لەبەرپرسانی بەرگری پێنتاگۆن وێڕای ئاماژە بە ڕاوەستانی هێرشی موشەکی سپای پاسدارانی ڕژیم لە خاکی عێراق و بڕیاردان بەوەی کە کێشە بۆ کەشتیەکان لە کەنداوی فارس درووست نەکەن، بە دەنگی ئامریکای وت که هێزی نیزامی ڕژیمی ئێران بە شێوەێیکی بەرچاو پاشەکشەیان کردووە. به‌مه‌ش لێکۆڵه‌ره‌ون وای بۆده‌چن که ڕژیم هه‌وڵ ده‌دا له‌ڕێگه‌ی ئه‌و هێزانه‌ی که‌سه‌ر به‌خۆنی درێژه به سیاسه‌تی ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌کی و په‌روه‌رده‌کردنی تیرۆر له جیهاندا بدا. سه‌رانی ڕژیم له‌توانایان دا نیه که ڕاسته‌وخۆ و به‌شێوه‌ی ئاشکرا ڕووبه‌ڕووی ڕژیم ببنه‌وه. نۆرمەن ڕۆڵ بەڕێوەبەری پێش‌ویی دۆخی ئێران لە دەفتەری زانیاریەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان وتی: بە نەهێشتنی قاسم سلێمانی فەرماندەی پێش‌ویی هێزی قودسی سپا، ئێستا ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی نوێی هێزی قودسە و دەسەڵاتدارە، هێزە جێگرەوەکانی ئێران لە ئێراق بە شێوەێیک کاردەکەن کە ئامادەن بۆ شه‌ڕ، ئه‌وه‌ش به سود وه‌رگرتن و به‌کارهێنانی ئه‌و هێزه چه‌کداره تیرۆریستانه‌ی که ڕژیم له ناوچه‌که‌دا دایمه‌زراندوون .