خەباتمێدیا: رێکەوتنی هەستیار لەبارەی سووریە لەئارادایە.
خەباتمێدیا: رێکەوتنی هەستیار لەبارەی سووریە لەئارادایە.
بە پێچەوانەی راگەیاندراوی رۆژی هەینی سوپای سووریە بۆئەوەی کە بەپێی داوای یەکینەکانی پاراستنی گەل (ی پ گ)هاتونەتە ناو شاری کوردنشینی منبج و ئاڵای دەوڵەتی ناوەندی سووریەیان لەوێ هەڵواسیوە تا هەموو خەڵکی سووریە و باقی دانیشتوانی شاری منبج دابین کەن ،دانیشتوانی شاری منبج وتویانە هیچ ئاڵوگۆڕێک رووی نەداوە و هیچ ئاڵایەک هەڵنەواسراوە.
بەپێی راپۆرتی یۆرونیوز و لەزاری بەرپرسێکی ئامریکایی کە نایەوێ ناوی بڵاو کرێتەوە ،ئەوگروپە لە هێزەکانی ئامریکا کە لەشاری منبج ماونەتەوە بەشی خۆیانیان پاراستوە و دەڵێن کە هیچ نیشانێک لە ئەرتەشی سووریە لەناوخۆی شار دیار نییە وبە پێی ئەمانە ئەم ئیدعایەی ئەرتەش و مێدیاکانی دەوڵەتی سووریە بە کۆنترۆڵی دەوڵەتی ناوەندی بۆ منبج هەڵەیە .
رێکەوتنی رووسیە و تورکیە بەبێ بەشداری رژیم .
وەزیری کاروباری دەرەوەی رووسیە رۆژی شەممە هەواڵێکی لە رێکەوتنی وڵاتەکەی و تورکیە لە ئاستی هەماهەنگ کردنی هەوڵەکانیان پاش هاتنەدەرەوەی هێزەکانی ئامریکا لە سووریە بڵاوکردەوە.
بە پێی هەواڵدەری فەرانسە لاورۆف پاش چاوپێکەوتنیان لەگەڵ هاوتای تورکیەیی خۆی ووتی :مۆسکۆ و ئانکارا هەڵوێستێکی هاوشێوەیان بۆ سووریە هەیە .
لەهەمان کاتدا راگەیاندرا جان بۆلتۆن :راوێژکاری کاروباری پاراستنی نەتەوەیی ئامریکا لە رۆژانی داهاتودا دەڕوات بۆ تورکیە و ئیسراییل تا لەبارەی دۆخی سووریەی پاش هاتنە دەرەوەی هێزەکانی ئامریکایی وتووێژ بکەن .
یاسر قەزوینی کارناسی دۆخی عێراق ئەمڕۆ لە وتووێژ لەگەڵ ماڵپەڕی خبر ئانلاین لە تاران ووتی :رێکەوتنی هەستار لەبارەی سووریە لە ئارادایە ،ئەگەری پێکهێنانی سووریە بە بێ ئەسەد .
پێشتر بەڕێوەبەری پێشووی بەشی خۆرهەڵاتی ناوەراستی وەزارەتی دەرەوەی رژیمی ئاخوندی بەتەئکید کردن بەوەی کە دەبێ ئاڵوگۆڕێک لە سووریە روو بدات ووتی:لەوانەیە سوریەیەک لە داهاتوو دا پێک بێت کە ئەسەد پێگەی نەبێ لەوێ.