پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی شاعیری نەتەوەیی کورد ناسر ئاغابرا

کۆچی دوایی شاعیری نەتەوەیی کورد ناسر ئاغابرا

خەباتمێدیا: شاعیری ناوداری کورد ناسر ئاغابرا ناسراو بە ( ژاکاو) کۆچی دوایی کرد.

خەباتمێدیا: شاعیری ناوداری کورد ناسر ئاغابرا ناسراو بە ( ژاکاو) کۆچی دوایی کرد. ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی 17ی خاکەلێوە، شاعیر ناسر ئاغابرا بە هۆی وێستانی دڵەوە، کۆچی دوایی کرد. ناسر ئاغابرا ناسراو به ژاکاو، ۲۰ی خەرمانانی ۱۳٤·ی هەتاوی لە ئاوایی بەردەڕەشان لە خانەوادەیەکی وەرزێر لەدایک بووە. لە تەمەنی سێ ساڵیدا تووشی نەخۆشیی سوورێژە بووە کە بەچاو دەیگرێ و چاوەکانی لە دەست دەدا. خۆی دەڵێ: "خووم بە دنیای تاریکەوە گرت بەڵام ڕووناکاییم لەبیر نەبردەوە بەڵکو ئەوم بە وڵاتێک دەزانی و پێم وابوو بەجێم هێشتووە". دوو کتێبە شێعری بە ناوەکانی کەژاوەی دڵ و تریفەی ئاوات چاپ و بڵاو بووەتەوە، و بەرهەمێکی دیکەی بە ناوی کۆلارە ئامادەی بڵاو بوونەوەیە. جگە لە شیعر لە بواری نووسینی تەنز، شانۆ و چیرۆک دەستێکی باڵای هەبووە. ناوبراو خاوەنی شێعری" قەندیل دەڵێ سەر بەتەمم قەندیلم/ تا خێڵی کوڕانم دەگەنێ هەر دیلم" و هەروەها خاوەنی دەیان شێعری بەرزی نەتەوەیی دیکەیە


4 ساڵ و 7 مانگ و 15 ڕۆژ و 6 کاتژمێر و 16 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

کۆچی دوایی شاعیری نەتەوەیی کورد ناسر ئاغابرا

کۆچی دوایی شاعیری نەتەوەیی کورد ناسر ئاغابرا



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن