پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

بەهەزاران موعتادی بێ‌ ماڵ و حاڵ لە تاران وێڵ کراون.

بەهەزاران موعتادی بێ‌ ماڵ و حاڵ لە تاران وێڵ کراون.

خەباتمێدیا: ناوەندی لێکۆڵینەوەی مەجلسی ڕژیم ئاماری توشبووانی مەوادی هۆشبەری لە گەرمخانەکان ۱۱هەزار نەفەر ڕاگەیاندووە. هەروەها بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدری تەسنیم، ڕێک

خەباتمێدیا: ناوەندی لێکۆڵینەوەی مەجلسی ڕژیم ئاماری توشبووانی مەوادی هۆشبەری لە گەرمخانەکان ۱۱هەزار نەفەر ڕاگەیاندووە. هەروەها بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدری تەسنیم، ڕێکخراوی بەڕەنگاربونەوەی مەوادی هۆشبەر لەڕاگەێیندراوێکدا ڕایگەیاند کە بەپێی بڕیاری کومیتەی چارەسەری لە ڕێکخراوی بەڕەنگاربونەوەی کۆڕۆنا، کۆکردنەوە و پێڕاگەیشتن بە توشبووانی مەوادی هۆشبەر دوادەخرێت. لە کورتە ڤیدیۆیەکدا کە بڵاوبۆتەوە، توشبوانی مەوادی هۆشبەر لە باشوری شاری تاران بەناو جادە و شەقامەکان دا بڵاو بونەتەوە، و دەسەڵاتدارانی ڕژیمیش هۆکارەکەی دەگەڕێننەوە بۆ نیگەرانی لە تەشەنەسەندنی کۆڕۆنا. بە پێ ڕاپۆڕتەکانی گەیشتو، ڕێکخراوی نەتەوەیی بەڕەنگاربونەوەی کۆڕۆنا بۆ بەرگری لە تەشەنەسەندنی کۆڕۆنا، بڕیاریان داوە ناوەندەکانی بەرەنگاربونەوەی مادەی هۆشبەر دابخرێن. ئەمە لەکاتێکدایە بودجەی شەش ملیارد تمەنیان داوە بەڕێکخراوی ژیانێکی باشتر. ئەم ناوەندە ڕایگەیاندووە کە ۱۱هەزار توشبوی مەوادی هۆشبەر لە ناو شاردا ئاوارە بون. حەسنوەند بەڕێوەبەری پۆلیسی بەرەنگاربونەوەی مەوادی هۆشبەر ووتی: گەڕاندنەوەی ئەم توشبوانەی مەوادی هۆشبەر بۆ ناوەندی ۱٦، مەترسی تەشەنەسەندنی کۆڕۆنا زۆرتر دەکات، و دەبێ بە پێی پڕۆتۆکۆڵی تەندروستی وبێهداشتی ئەم توشبوانە بە مەوادی هۆشبەر بگوازرێنەوە بۆ ناوەندی 16. تەنانەت دوای شەش حەوتە لە ڕاگەیاندنی کۆڕۆنا بەرپرسانی ڕژیم و دامەزراوە جۆراوجۆرەکان، هیچ هەوڵێک نادەن بۆ سەرپەرەستی کردن و پەناگەدانی ئەو کەسانەی کە ئالودەبوون و بێ ڕێگەو شوێنن.


4 ساڵ و 7 مانگ و 15 ڕۆژ و 5 کاتژمێر و 54 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بەهەزاران موعتادی بێ‌ ماڵ و حاڵ لە تاران وێڵ کراون.

بەهەزاران موعتادی بێ‌ ماڵ و حاڵ لە تاران وێڵ کراون.



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن