خەباتمێدیا: بەهۆی سیاسەتی هەڵەی نەگریسی ڕژیمی ئاخوندی و نیزامی داڕماوی ویلایەتی فەقیە و درێژە دانی ڕژیم بە بەهەدەردانی سامان و داهاتی خەڵک و خەرجکردنی لە سپای
خەباتمێدیا: بەهۆی سیاسەتی هەڵەی نەگریسی ڕژیمی ئاخوندی و نیزامی داڕماوی ویلایەتی فەقیە و درێژە دانی ڕژیم بە بەهەدەردانی سامان و داهاتی خەڵک و خەرجکردنی لە سپای پاسداران و دامودەزگا سەرکوتگەرەکانی ڕژیم، ڕێژەی هەژاری و بێکاری بەردەوام لە زیادبوون دایە و ئەم دۆخەی ئێستاش بەهۆی پەتای کۆڕۆناوە گەیشتۆتە حاڵەتێکی زۆر ترسناکەوە. بەپێی قسەی شاهێد حاڵێک لە تاران، ڕۆژی هەینی 15ی خاکەلێوە، لە شەقامەکانی ئەو شارەدا سەرنجی داوەتە سەر دەرد و ڕەنجی خەڵک لەدەست بێکاری و هەژاری و دەڵێ: بێکاری بەهۆی زیادبوونی پەتای کۆڕۆناوە زۆرخراپترە لە ڕابردوو،کە بە ڕوخساری شارەوە دیارە. ئەم هاووڵایەتیە باس لە چەند نمونەیەک دەکات،کە پیاوێکی پیر لە پاڵ دیوارێک دانیشتووە کە نووسراوەێک لەبەرانبەری دەبینرا بەناوەڕۆکی (بەهۆی کۆڕۆناوە ناتوانم کار بکەم پێویستم بە هاوکاریە). هاوکات چەند هەنگاوێک دواتر، دو لاوی بیست ساڵە کە شێوەیان لە سواڵکەر نەدەچوو هاتنە پێشەوە و یەکێک لەوانە وتی برسیمانە و نانمان نەخواردووە وداوای یارمەتیان کرد..ناوبراویش جوابی داونەوە وتویەتی کە ئەویش بارو دۆخی لەوان باشتر نیە. ڕژیمی ئاخوندی و سەرانی ڕژیم، بەردەوامن لە بەهەدەردانی سەروەت و سامانی هاووڵاتیان، ترۆرپەروەری و پشتیوانی کردن لە گروپە تیرۆرستیەکانی کە سەر بەخۆنی لە ناو دەوڵەتانی ناوچەکەدا. ڕژیم بۆشاردنەوەی ئەو ڕاستیانە بەردەوامە لە چەواشەکاری و درۆکردن لەگەڵ خەڵک دا، ئێستاش لە کاتی پەتای کۆڕۆنادا باشتر دەتوانێ درێژە بەو سیاسەتە نەگریسەی خۆی بداو هۆکارەکەی بگەڕێنێتەوە بۆ زیادبوونی ئەو پەتایە.