شه‌ممه‌ 

3 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ئاماری گیان بەختکردوان بە کۆرۆنا لە کوردستان گەیشتۆتە 442 کەس

ئاماری گیان بەختکردوان بە کۆرۆنا لە کوردستان گەیشتۆتە 442 کەس

خەباتمێدیا: لەماوەی نزیک بە سێ مانگی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا و تەشەنەسەندنی، لەکوردستانی ئێران تا ئێستا زیاتر لە 442کەس بوونەتە قوربانی.

خەباتمێدیا: لەماوەی نزیک بە سێ مانگی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا و تەشەنەسەندنی، لەکوردستانی ئێران تا ئێستا زیاتر لە 442کەس بوونەتە قوربانی. هەواڵدەری هەنگاو: لەماوەی چوار شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 62 کەس لە هەریەکە لە شارەکانی ورمێ‌، نەغەدە، میاندواو، بۆکان، خۆی، سایین قەڵا، کرماشان، جوانڕۆ، ڕوانسەر، سونقور، سەرپێلی زەهاو، کەنگاوەر، سنە، سەقز، بانە، بیجاڕ، قوروە، ئیلام، سیروان، چەرداوەل، ئەیوانی ڕۆژئاوا، بەهۆی توشبوون بە پەتای کۆرۆنا گیانیان سپاردووە کە ١٣٦ کەسیان ژن و ٣٠ ٦ کەسیان پیاو بوون.
ژمارەی توشبووان بەپێ پارێزگاکان بەم شێوەیەیە:
پارێزگای ئیلام: ٧٣ کەس (٢٢ ژن و ٥١ پیاو)
پارێزگای کرماشان : ٩١ کەس(٣٣ ژن و ٥٨ پیاو)
پارێزگای سنە: ١٥٠  کەس(٤٣ ژن و ٥٧ پیاو)
پارێزگای ئورمیە: ١٢٨ کەس (٤٠  ژن و ٨٨ پیاو)
هەروەها بەپێی شارەکان بەم شێوەیەیە: 
سەقز (٦٢ کەس)، کرماشان (٤٣ کەس)، ئورمیە (٤٦ کەس)، ئیلام (٣٢ کەس)، سنە ( ٢٧کەس)، ئەیوانی ڕۆژئاوا (٢٢ کەس)، سونقوڕ و کولیایی (١٩ کەس)، کیەڵان (٥ کەس)، سەرپێڵی زەهاو (٨ کەس)، بانە (١٤ کەس)، خۆی (٢٤ کەس)، بۆکان (١٠  کەس)، قوروە (١٦ کەس)، میاندواو (١٨ کەس)، پیرانشار (٧ کەس)، کەنگاوەر (٧ کەس)، کامیاران (١٠  کەس)، مەریوان (٧ کەس)، بیجاڕ (٨ کەس)، تیکاب (٤ کەس)، سایین قەڵا (١٠  کەس)، مەلەکشاهی (١ کەس)، داڵاهۆ (١ کەس)، شنۆ (٢ کەس)، چایپارە (١کەس)، نەغەدە (١ کەس)، ڕەبەت (٢ کەس)، شاباد (١ کەس)، پاوە (١ کەس) ، مێهران (٥ کەس)، مەهاباد (٢ کەس)، هەرسین (٢ کەس)، دەڕەشار (٣ کەس)، دیواندەرە (٥ کەس)، دێهلۆڕان (٣ کەس)، بەدرە (١ کەس)، دێولان (١ کەس)، ماکۆ (١ کەس)، قەسری شیرین (١ کەس)، جوانڕۆ (١ کەس)، ڕوانسەر (١ کەس)، نۆدشە (١ کەس)، سیروان (٣ کەس)، چەرداول (٢ کەس)


4 ساڵ و 7 مانگ و 14 ڕۆژ و 3 کاتژمێر و 35 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ئاماری گیان بەختکردوان بە کۆرۆنا لە کوردستان گەیشتۆتە 442 کەس

ئاماری گیان بەختکردوان بە کۆرۆنا لە کوردستان گەیشتۆتە 442 کەس



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن