خەباتمێدیا: لەماوەی ساڵی ٢٠ ١٨ی زاییینیدا لانیکەم ٦٩ هاووڵاتیی کورد لە بەندیخانەکانی ئێران لەسێدارە دراون کە بە بەراورد لەگەڵ ساڵی ڕابردوو سەدا ٣٨ کەمی کردووە.
خەباتمێدیا: لەماوەی ساڵی ٢٠ ١٨ی زاییینیدا لانیکەم ٦٩ هاووڵاتیی کورد لە بەندیخانەکانی ئێران لەسێدارە دراون کە بە بەراورد لەگەڵ ساڵی ڕابردوو سەدا ٣٨ کەمی کردووە.
بەپێی راپۆرتی هەواڵدەری هەنگاو: لە ماوەی ساڵی ٢٠ ١٨ی زایینیدا لانیکەم ٦٩ هاووڵاتیی کورد لە ئێران لەسێدارە دراون کە کەسێکیان لە پێش چاوی خەڵک لەسێدارە دراوە.
بە پێی ئەم راپۆرتە، ٦ کەس بە تۆمەتی چالاکی سیاسی، ٩ کەس بە تۆمەتی چالاکی مەزهەبی، ٤٦ کەس بە تۆمەتی قەتڵی ئەنقەست، ٦ کەس بە تۆمەتی بازرگانی کردن بە ماددە هۆشبەرەکانەوە و دوو کەسیش بە تۆمەتی دەستدرێژی سێکسی لەسێدارە دراون.
زیاترین ئەو کەسانەی کە لەسێدارە دراون خەڵکی پارێزگای ئورمیە بوون، و لە ساڵی ٢٠ ١٨ دا ٣٠ هاووڵاتیی کورد لەو پارێزگایە لەسێدارە دراون. هەروەها لەپارێزگای کرماشان ٢٢ کەس، لوڕستان ٦ کەس، سنە ٥ کەس، ئیلام ٥ کەس و لە خۆراسانیش یەک هاووڵاتیی کورد لەسێدارە دراوە.
هەروەها لە ماوەی ساڵی ٢٠ ١٨ دا منداڵێک، سێ ژن و دوو هاووڵاتی کە تەمەنیان سەرووی ٥٠ ساڵ بووە (٥٧ و ٦٣) ساڵە لە بەندیخانەکانی کوردستان لەسێدارە دراون.
لەسێدارە دانی هاووڵاتیانی کورد بە بەراورد لەگەڵ ساڵی ٢٠ ١٧ی زایینی کە لەو ساڵەدا ١١٢ هاووڵاتیی کورد لەسێدارە درابوون، ٣٨٠ª کەمی کردووە.
لەلایەکی دیکەوە و هەر لەماوەی سالی ٢٠ ١٨ دا، ١٠ چالاکی مەزهەبی، ٣ چالاکی سیاسی و ٣ منداڵی کورد لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپاوە.