خەباتمێدیا: جەنازەی کۆڵبەرێکی خەڵکی گوندی نەبی کەندی ورمێ، لە بەرزاییەکانی سنوری گوندی سگریک، دۆزرایەوە.
خەباتمێدیا: جەنازەی کۆڵبەرێکی خەڵکی گوندی نەبی کەندی ورمێ، لە بەرزاییەکانی سنوری گوندی سگریک، دۆزرایەوە. ئەو کۆڵبەرە گیان بەختکردووە ناوی عەسکەر محەممەدی تەمەنی لەنێوان چل ساڵەکاندا بووە، و ماوەی چوار ڕۆژ لەمەوپێش بە مەبەستی کۆڵبەری ڕوی لە بەرزاییەکانی ئەو ناوچەیە کردووە و لەو کاتەوە چارەنووسی نادیار بووە. دواتر ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی 21ی خاکەلێوە، جەنازەکەی لەلایەن خەڵکی گوندی نەبی کەندی دەدۆزرێتەوە کە لەناو بەرفردا ڕەق هەڵاتووە.