مستەفا سەلیمی کە ماوەی 17 ساڵ لە زیندانی ڕژیمدا بوو، لە چەند ڕۆژی رابردوو وە لە ئاکامی ڕاپەڕینی زیندانیەکان لە زیندانی سەقز وێڕای 70 زیندانی دیکە هەڵاتبوون و بە
مستەفا سەلیمی کە ماوەی 17 ساڵ لە زیندانی ڕژیمدا بوو، لە چەند ڕۆژی رابردوو وە لە ئاکامی ڕاپەڕینی زیندانیەکان لە زیندانی سەقز وێڕای 70 زیندانی دیکە هەڵاتبوون و بە پێی ڕاپۆڕتەکان گەیشتبووە سنووری شاری پێنجوێن لە هەرێمی کوردستانی عێراق، و هەر بە پێی ڕاپۆرتەکان ناوبراو تەحویل بە ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی ڕژیمی ئاخوندی دەدرێ و هەر بە دوای تەحویلدانەوەی، لەدادگاێکی نمایشیدا حوکمی ئیعدامی بە سەردا دەسەپێندرێ. ئەمڕۆ شەممە 23ی خاکەلێوەی 1399 کۆچی خۆری، لە زیندانی سەقز حوکمی ئیعدامەکەی جێ بە جێ دەکرێ. سازمانی خەبات زۆر بە توندی ئیعدام کرانی ناوبراو هەروەها تەحویلدانەوەی لە هەرێمی کوردستان و بە دیاریکراوی لە ناوچەی پێنجوێن بە توندی مەحکوم دەکا. لە هەمانکاتدا پێشوازی لە بریاری حکومەتی هەرێم بۆ پێکهێنانی لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لە رادەستکردنەوەی مستەفا سەلیمی دەکەین.
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران
شەممە 23 ی خاکەلێوە 1399 کۆچی خۆری
11 ئاوریلی 2020 زایینی