خەباتمێدیا: کچێکی 11 ساڵەی خەڵکی ئیلام بەناوی زێنەب، بەهۆی هەژاری و نەبوونیەوە خۆی کوشت.
خەباتمێدیا: کچێکی 11 ساڵەی خەڵکی ئیلام بەناوی زێنەب، بەهۆی هەژاری و نەبوونیەوە خۆی کوشت. زێنەب خەڵکی ناوچەی هەلیلان بووە، و ئەو ناوچەیەش ڕێژەی فەقر و هەژاری تێیدا بە ڕێژەیەکی زۆر لەسەرێیە و پێویستی بە چاودێری تایبەتی بەرپرس و کاربەدەستانە. باوکی زێنەب کەم ئەندام و لەژێر سێبەری بێهزیستی دابووە،و زێنەب و خانەوادە ٥کەسیەکەیان لە ماڵێکی ١٢ میتریدا ژیاون. ناوبراو بەهۆی نەبوونی لیباس و پۆشاکی پێویست خۆی کوشتووە و تەنانەت پێش خۆ کوشتنی، لیباسەکانی خۆی سوتاندووە بۆ ئەوەی هیچ کەس لیباسەکانی نەبینێ کە چەندە بێکەڵک و خراپ بوون.