خەباتمێدیا: بەپێی راپۆرتی هەواڵدەری رۆیتەرز، تەواوی هەناردەی نەوتی ئێران بۆ وڵاتانی ئاسیایی پێکهاتوو لە چین، هند، کورەی باشور، ژاپۆن لەمانگی نوامبر بۆ 664 هەزار
خەباتمێدیا: بەپێی راپۆرتی هەواڵدەری رۆیتەرز، تەواوی هەناردەی نەوتی ئێران بۆ وڵاتانی ئاسیایی پێکهاتوو لە چین، هند، کورەی باشور، ژاپۆن لەمانگی نوامبر بۆ 664 هەزار و 800 بۆشکە نەوت لە رۆژدا کەم بۆتەوە، و کەمترین رادە لەماوەی پێنج ساڵی رابردوودایە.
مام ناوەندی هەناردەی رژیم بۆ ئەو وڵاتانە لە ساڵی رابردوودا نزیکەی 1.7 میلیۆن بۆشکە بووە.
رۆیتەرز هەروەها دەڵێت کە کرینی نەوتی ئێران لەلایەن کڕیارە ئاسیاییەکانەوە لەپێوەند بە مانگی ئۆکتۆبر نزیکەی 13 لەسەد کەمی کردووە.
جێی بیرهێنانەوەیە کە ئامریکا لە چواری مانگی نوامبر، ئابلۆقە نەوتیەکانی سەر رژیمی خستەوە کار و رێگەی بە هەشت وڵات دا کە بۆماوەی شەش مانگ بەشێوەیەکی دیاریکراو نەوت لە ئێران هاوردە بکەن، ئەو وڵاتانەش: چین، هند، کورەی باشور، ژاپۆن، تایوان، تورکیە، یۆنان و ئیتاڵیا.
لەماوەی مانگی نوامبر ژاپۆن بۆ دووەم و کورەی باشور بۆ سێیەمین مانگ بە بەردەوامی نەوتی ئێرانیان نەکریوەو تا سەرەتاکانی ساڵی داهاتوو ئامانجی کرینیان نیە.
بەڵام تا ئێستا هیچ راپۆرتێک لەسەر رێژەی کرینی نەوتی ئێران لەلایەن تورکیە، یۆنان و ئیتاڵیاوە بڵاو نەکراوەتەوە، بەڵام رۆیتەرز ئاماژەی بەوەداوە کە چاوەروان دەکرێت کرینی نەوتی ئیران لەلایەن چین و هیندەوە لەمانگی دیسامبری رابردوودا کەمێک زیاد بکات.
تەواوی هەناردەی نەوتی ئێران لەساڵی رابردوودا رۆژانە 2 میلیۆن و 500 هەزار بۆشکە هەناردە بووە، و بەپێی چاوەروانیەکانی هێندێک لە دامەزراوە نێونەتەوەییەکان وەک بانکی جیهانی و ئاژانسی نێونەتەوەیی وزە، چاوەروان دەکرێت لەساڵی داهاتوی زایینی دا نزیکەی یەک میلیۆن بۆشکە کەم بێتەوە.
ئەمە لەحاڵێکدایە کە گەڵاڵەی بودجەی ساڵی داهاتووی ئێران بەپێی هەناردەی رۆژانە 1.5 میلیۆن بۆشکە نەوت رێکخراوە.