هەر وەک هەمولاێک دەزانن هەر دوو دەوڵەتی داگیرکەرو سەرەڕۆی تورکیە و رژیمی دیکتاتۆری ئاخوندی ئێران ماوەی چەندین ساڵە بە بێ گوێدانە یاسا نێونەتەوەییەکان و رێزگرتن لە سەروەری وڵاتانی دراوسێ ، بە مووشەک و توپباران و بۆمبارانی هەوایی کەمپ و شوێنی نیشتەجێی ئاوارە و پەنابەرانی کورد، لە ناو خاکی هەرێمی کوردستانیان کردۆتە ئامانجی هێرشە هەوایی و مووشەکی و توپخانەکانیان و سەرەڕای پێشێلکردنی یاسای نێو نەتەوەیی، زیانێکی گیانی و ماڵی زۆریان بە دانیشتوانی بێ دیفاعی سەرسنوورەکان گەیاندوە ژن و منداڵ و کاسبکاری کوردیان شەهید کردون.
لە هێرشی فڕۆکە بۆمب هاوێژەکانی دەۆڵەتی تورکیە بۆ سەر کەمپی مەخمور لە ڕۆژی 27ی خاکەلێوە بێجگە لە خەسارەتی ماڵی، سێ ئافرەتی پەنابەری بێ تاوان شەهید بوون و چەند کەسیش بریندار بوون.
سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران وێڕای هاو هەخەمی بۆ بنەماڵەی ئەو شەهیدانه و هومێد بە چاک بوونەوە بۆ بریندارەکان، بۆمبارانی کەمپی کوردانی ئاوارە لە مەخمور بەتوندی شەرمەزار و ریسوا دەکا و داوا لە ناوەندە نێونەتەوەیی و رێکخراوە مرۆڤ دۆستەکان دەکات کە لە بەرانبەر دەست درێژی ئەم حکومەتە سەرەڕۆ و بێ درەربەستەکان بە ئاسایش و ئۆقرەیی ناچەکەو جیهان، هەڵوێست بگرن و لەوە زیاتر ئیجازە نەدەن مرۆڤە لێقەوماو و بێ دەرەتان و پەنابەرەکان بکەونە بەر هێرش و پەلاماری بێ بەزەیانەیان.
سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران، 16ی ئاپریلی