پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

سوپاس و پێزانینی ته‌شکیلاتی جوانڕۆی سازمانی خه‌بات  بۆ پزیشک و په‌رستاره‌کان

سوپاس و پێزانینی ته‌شکیلاتی جوانڕۆی سازمانی خه‌بات  بۆ پزیشک و په‌رستاره‌کان
ئارێز خه‌بات

خەباتمێدیا:.لە دوای هاتنی ڤایروسی کرۆنا بۆ شارەکانی کوردستان و تووشبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە خەڵکی ئەو شارانە بەو پەتایە، پزیشکان و پەرەستاران ئەرکێکی نیشتمانیان کەوتە سەر شان و وەک بینیمان ئەو بەرێزانە وەکوو پێشمەرگە شەو و رۆژیان خستە سەر یەک بۆ بەرپەرچدانەوەی نەخۆشیەکە و پاراستنی گیرۆدەبووانی ڤایروسەکە.

ئه‌‌‌ندامانی ته‌‌‌شکیلاتی سازمانی خه‌‌‌بات له‌‌‌ شاری جوانڕۆ هه‌‌‌وڵ و ماندوبونه‌‌‌کانی پزیشک و په‌‌‌رستارانی شاری جوانڕۆ به‌‌‌ هۆی په‌‌‌تایی کڕۆناوه‌‌‌ به‌‌‌رز ده‌‌‌نرخێنن و ڕاده‌‌‌گه‌‌‌یه‌‌‌نن که‌‌‌: له‌‌‌ماوه‌‌‌ی یه‌‌‌ک مانگی ڕابردوو دا که‌‌‌ ڤایرۆسی کڕۆنا هاتۆته‌‌‌ شاره‌‌‌کامان، پزیشکان و په‌‌‌رستارانی شاری جوانڕۆ وه‌‌‌ک پێشمه‌‌‌رگه‌‌‌ خزمه‌‌‌تی خه‌‌‌ڵکیان کرد. ئه‌‌‌ندامانی سازمانی خه‌‌‌بات وێڕای سوپاس و پێزانینی خۆیان بۆ پزیشک و په‌‌‌رستارانی شاری جوانڕۆ ‌، هه‌‌‌وڵ و ماندوبونه‌‌‌کانیان به‌‌‌رز ده‌‌‌نرخێنن و دڵسۆزی و ماندونه‌‌‌ناسی و وه‌‌‌فاداریان له‌‌‌بیرناکه‌‌‌ین و سه‌‌‌ره‌‌‌خۆشی له‌‌‌ بنه‌‌‌ماڵه‌‌‌و که‌‌‌سوکاری قوربانیان ده‌‌‌که‌‌‌ین.







4 ساڵ و 7 مانگ و 3 ڕۆژ و 22 کاتژمێر و 54 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

سوپاس و پێزانینی ته‌شکیلاتی جوانڕۆی سازمانی خه‌بات  بۆ پزیشک و په‌رستاره‌کان

سوپاس و پێزانینی ته‌شکیلاتی جوانڕۆی سازمانی خه‌بات  بۆ پزیشک و په‌رستاره‌کان



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن