خەباتمێدیا: لە ڕاپۆرتێکدا (ئەتڵەسی زیندانەکانی ئێران) باسی لە چالاکی شاراوەی بەندیخانەیەکی نهێنی سەر بە قەرارگای ساڕۆڵای سپای پاسداران کردووە و دەڵێت: ئەم بەندی
خەباتمێدیا: لە ڕاپۆرتێکدا (ئەتڵەسی زیندانەکانی ئێران) باسی لە چالاکی شاراوەی بەندیخانەیەکی نهێنی سەر بە قەرارگای ساڕۆڵای سپای پاسداران کردووە و دەڵێت: ئەم بەندیخانەیە کە ناسراوە بە (یەکی ئەلف) بۆ یەکەم جار خانە خوێی خۆپیشاندەرانی مانگی بەفرانباری ساڵی ۱۳۹٦بووە. بەندکراوان بە چاوی داخراوەوە بۆ ئەم بەندیخانەیە دەگوێزرێنەوە، و هەتا ئێستا هیچ هەواڵێک لەم بەندیخانە شاراوەیە نیە. بەپێی قسەی دوو کەس لەوانەی کە لە ناڕەزایەتیەکانی ساڵی ۱۳۹٦ دەست بەسەر کرابوون و بۆ ماوەیەک لەو بەندیخانەیەی سپای پاسداران بوون، باسیان لەو ڕووداوانە دەکرد کە لەو بەندیخانە شاراوەیە بەسەریان دا هاتبوو. سپێهر ناوی ئەو کەسەیە کە لە ڕۆژی دووهەمی ناڕەزایەتیەکانی ۱۳۹٦ی تاران لەلایەن هێزە ئەمنیەتیە شاراوەکان دەست بەسەر کراوە، ناوبراو دەڵێت: هەر لە ڕێگادا چاویان بەستین بۆ ئەوەی نەزانین بۆ کوێمان دەبەن، بەڵام لە دوای ٤۰دەقە لە شار دوور کەوتینەوە و ماشینەکە چووە ناو حەوشەیەکی گەورە، هەروەها چوینە ناو ساڵۆنێکی گەورە کە پڕ بوو لە کامێرای چاودێری و لەوێدا کەس بۆی نەبوو قسە بکات.