یه‌ک شه‌مه‌ 

4 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

پیرۆزبێت سی و شەشەمین ساڵرۆژی یەکەم ژمارەی تیکۆشان

پیرۆزبێت سی و شەشەمین ساڵرۆژی یەکەم ژمارەی تیکۆشان
دەستەی بەرێوەبەری تیکۆشان

هۆگرانی فەرهەنگ و نووسینی  کوردی، خوازیار و خوێنەرانەرانی ئەدەبیاتی شۆڕشگێڕی!

مانگی خاکەلێوە لە مێژووی زیاتر لە چوار دەیەی خەبات و تیکۆشانی بێ وچانی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران دا،پڕە لە رووداوی سەرنج راکێش و بیرە وەری تاڵ و شیرین. ئەگەر خاکەلێوەی ساڵی هەزار وسێسەد و شەست و یەک، بۆ خەباتیەکان مانگیکی پڕلە کەسەر و ژانی شەهید بوون و لەدەست دانی پۆلیک شەهیدی بەنرخ و جێگای متمانەی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان  و دەستمایەی باییداری سازمانەکەمان بوون، بەڵام رۆژی ٣٠ ی خاکەلێوەی ساڵی  هەزارو سێسەد و شەست و سێی کۆچی خۆری، رۆژیکی پڕشنگدار و لە بیر نەچوەوەیە لە میژووی پڕ لەسەروەری و هەوڵ و تیکۆشان و ماندوو بوونی بی وچانی سازمانەکەمانە لەم رۆژەدا بە هیممەت و لێهاتوویی کادر و بەرپرسە دڵسۆزەکانی سازمان لە بواری راگەیاندن و خزمەت بە نووسین و فەرهەنگی شۆڕشگیرانەی کوردی لە بوارە جۆراوجۆرەکانی، ئەدەبی، کۆمەڵایەتی، رامیاری و ...هتد.

لەم رۆژە دا  لە لایەن بەشی راگەیاندنی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێرانەوە، دیارێکی  شۆڕشگێرانە و نەورۆزانەێکی کوردانە،وەک چەپکە نێرگزی لانواڵ و پێدەشتەکانی شۆڕش و خەبات،لە بیچم وقەوارەی گۆڤار و سیپارەیکی نوێی کوردی  لە بەرزی چیای هومید بە رزگاری و پێسکەوتن و خوایندەواری کردە دیاری و پێشکەش بە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بە گشتی و ئەندام و کادر و پێشمەرگەکانی سازمانی خەبات کرد. 

 بێگومان دەرچووونی یەکەم ژمارەی تیکۆشان وەک بڵاوکراوەی رەسمی سازمانی خەبات، نوختە گۆڕانیکی بەرچاو بوو لە شێواز و رەوتی خەبات و تیکۆشانی خەباتیەکان و دیاریکی دەستی شۆڕشگێڕآنی ریبازی سازمانی خەبات بوو بۆ پەڕتووکخانەی کوردی. چونکە بابەتەکانی باسی سیاسەتی رۆژ و هەواڵی چالاکی و حەماسەی رۆڵەکانی کورد لە ریزەکانی سازمانی خەبات و ڕێنوێنی کۆمەڵانی خەڵک بوو لە بوارە جۆراوجۆرەکانی وەک : رامیاری، کۆمەڵایەتی، ئەدەبی،و هاندانی دڵسۆزان و خەمخۆرانی نەتەوە و نیشتیمان بوو بۆ هاوکاری و یەکدەنگی و یەکگرتویی لە پێناو سەرخستن و بە ئامانج گەیاندنی بزوتنەوەی رەوامان لە کوردستانی ئێران و پشتیـــــوانی لـــــەخـــەباتـــــی گەلەکەمان لە بەشەکانی تری کوردستان دا بوو. تێکۆشان تەتەڵەی فێرگە و تەختە رەشەی سەر دیواری قوتابخانەی کوردەواری و سەرلەوحەی راگەیاندنی دوور لە چێواشەکاری و لە پێناو تیگەیاندن و پێگەیاندنی نەوە و جیلی رزگاری و دڵسۆزانی فەرهەنگ و ئەدەبی کوردەواری و سەکۆ و سەنگەری خاوەن هەڵوێستانی خەباتی  نەتەوایەتی و نیستمانی ،  بەو پەڕی ئەمانەت و غمخۆریەوە ئەرکی سەرشانی خۆی ئەنجام داوە و دەینی خۆی بە زمان و ئەدەبیات و کلتوری نەتەوایەتیمان، ئەد کردوە. هیوادارین کادر و ئەندام و پێشمەرگەکانی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لە دەوڵەمەند کردن و پڕنێوەرۆک کردنی ئەم رۆژنامە دا هەوڵی دڵسۆزانەی خۆیان بدەن و سەرەڕای پاراستنی بنەماکانی زمان و کلتور و فەرهەنگی رەسەنی کوردی، خۆ لە ووشەی نامۆ و بێگانە بە زمانی خۆمان بپارێزن و نەهێڵن پەرێزی پاکی تێکۆشان، یادگاری مامۆستایانی رێگای خەباتی نەتەوایەتیمان بە هەموو رەهەندەکانیەوە، بە سەوەڵ و دڕک و داڵ و پێکوڵی ناحەز و نەخوازراو پیس ببێ و پاکی و خاوێنی خۆی لەدەست بدات .

لە یاد و بیرەوەری 36 ساڵەی دەرچونی یەکەم ژمارەی تیکۆشان،ئۆرگانی کومیتەی ناوەندی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران دا، جێی خۆیەتی کە رێز لە ماندوو بوون و شەونخونیەکانی هەموو ئەو کارد و بەرپرس و بەڕێوەبەرانەی تیکۆشان بگرین کە چ وەک نووسەر و چ وەک چادێر و چ وەک بەشی فەننی و تیکنیکی لە بەشی راگەیاندنی سازمان دا رەنجیان کێشاوە و کاریان کردوە هەروەها سڵاویش بنێرین بۆ گیانی پاکی ئەوانەی کە لە ژیان دا نەماون و لەم سەرنگەر پیرۆزە دا خەباتیان کرد و لە سەر لاپەڕە و ناو بابەت و نووسراوەکانی تێکۆشان و باقی بڵاوکراوەکانی سازمانی خەبات دا جێ پەنجەی رەنگینی خۆیان بە یادگار بۆ بەجێ هێشتوین. پیرۆز بێ یاد ی 36 ساڵەی دەرچون و بڵاوبوونەوە یەکم ژمارەی تیکۆشان، ئۆرگانی کومیتەی ناوەندی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران. بەردەوام بێ تیکۆشان لە پێناو خزمەت بە زمان و فەرهەنگی کوردی و خەبات و بەرخودانی نەتەوایەتی و نیشتمانیمان لە کوردستان دا.

دەستەی بەرێوەبەری تیکۆشان ، 30 خاکەلێوەی ساڵی 3991 ی کۆچی خۆری


4 ساڵ و 7 مانگ و 4 ڕۆژ و 3 کاتژمێر و 32 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

پیرۆزبێت سی و شەشەمین ساڵرۆژی یەکەم ژمارەی تیکۆشان

پیرۆزبێت سی و شەشەمین ساڵرۆژی یەکەم ژمارەی تیکۆشان



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن