خەباتمێدیا: ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی داکۆکیکاری مافی مرۆڤ، ڕۆژی سێشەممە ۲ی بانەمەڕی ۱۳۹۹، ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆی لەسەر جێ بە جێ کردنی حوکمی ئێعدام لە وڵاتانی
خەباتمێدیا: ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی داکۆکیکاری مافی مرۆڤ، ڕۆژی سێشەممە ۲ی بانەمەڕی ۱۳۹۹، ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆی لەسەر جێ بە جێ کردنی حوکمی ئێعدام لە وڵاتانی جیهان بڵاو کردەوە. ئەو ڕێکخراوە لە بەشێک لە ڕاپۆرتەکەیدا باسی لە بارو دۆخی لەسێدارەدان لە ئێران کردووە، و بەپێی ئامارە بڵاو کراوەکان دەرکەوتووە کە وڵاتی ئێران لەدوای وڵاتی چین، زۆرترین ڕێژەی حوکمی ئێعدامی هەیە لەنێوان هەموو وڵاتانی جیهان. بەپێی راپۆرتی مافی مرۆڤ لە ئێران، ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی لە ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆی دا تایبەت بە ساڵی 2019ی زایینی، لەپێوەند بە دەرکردن و جێ بە جێ کردنی حوکمی ئێعدام لە وڵاتاندا شیکردنەوەی داوە. بەپێی ئەو ڕاپۆرتە ئاماری گشتی ئێعدامکردن لە وڵاتانی خاوەن سزای حوکمی ئێعدام لەساڵی 2019 کەمبۆتەوە، و لەو نێوەدا وڵاتی ئێران لەسەرووی هەموو وڵاتانی کارپێکردنی ئەو سزایە و لەدوای وڵاتی چین ماوەتەوە