وتووێژی ماڵپەری خەباتمێدیا لەگەڵ بەڕێز جەلال خۆشکەلام، ئەندامی دەفتەری سیاسی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران، لەپێوەند بە کۆمەڵێک بابەت و باسی گرنگی سیاسی ڕۆژ .
وتووێژی ماڵپەری خەباتمێدیا لەگەڵ بەڕێز جەلال خۆشکەلام، ئەندامی دەفتەری سیاسی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران، لەپێوەند بە کۆمەڵێک بابەت و باسی گرنگی س٠Šاسى ڕۆژ.
خەباتمێدیا: سه‌ره‌تا سوپاس بۆ ئه‌وه‌ی توانیت به‌شداری له وتووێژی ده‌زگای خه‌به‌ری خهباتمێدیادا بکه‌ی. یه‌که‌م پرسیارمان ئه‌وه‌یه که ئایه دۆخی ڕژیم چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنن و تێڕوانینتان بۆ دۆخی هەنووکەی رژیمی ئاخوندی چیە و پێتوایە چارەنوسی چی دەبێ؟ وه‌ڵام: سوپاس بۆئێوه‌ش و هه‌ربژین و سه‌رکه‌وتووبن. ڕێژیمی ئاخوندی هه‌ر له‌سه‌ره‌تایی هاتنه‌سه‌ر کاریه‌وه، وه‌ک ڕژیمێکی ناحه‌ز و نامه‌نتق و ئاژاوه‌گێڕ، له هه‌مان کات دا فێلباز و دیکتاتۆر هاته مه‌یدانی ده‌سه‌ڵاته‌وه. له ناوخۆدا, خه‌ڵکی ڕاپه‌ڕیووی تینووی ئازادی، هه‌ر زوو زانیان که ئه‌م ڕژیمه هه‌رگیز نابێته جێگه‌ی خێر و خۆشی بۆیان، به‌ڵکو ساڵ به‌ساڵ و سات به‌سات، نه‌هامه‌تی زیاتر به‌دوای خۆی دا دێنێ و ده‌بێته ڕژیمێک که به‌زوڵم و زۆر و چه‌وسانه‌وه و دیکتاتۆری درێژه به‌ده‌سه‌ڵاتی خۆی ده‌دا. له‌ده‌رەوه‌ی ئێران و ده‌وڵه‌تانی دراوسێ و باقی ده‌وڵه‌تانی جیهانیش به‌هه‌مان شێوه زوو ڕووی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌م ڕژیمه‌یان بۆ ده‌رکه‌وت.. هه‌موو دنیا له‌وه گه‌یشت که خه‌ڵکی ئێران دووباره تووشیان بۆته‌وه به ڕژیمێک که دیکتاتۆرتر و جینایهتکارتره له جاران و ئه‌م ڕژیمه هه‌موو بنه‌ما و پرنسیپه ئینسانی و ئه‌خلاقیه‌کان پێشێل ده‌کا و ته‌نها له‌ڕێگه‌ی زوڵم و زۆره‌وه خۆی به‌سه‌ر خه‌ڵکی ئێران و کوردستان دا ده‌چه‌سپێنێ و ده‌بێته مایه‌ی دواکه‌وتن و هه‌ژاری و ماڵوێرانی. وه‌ختێک ماهیه‌ت و بناغه‌ی ڕژیمێک له‌سه‌ر ئه‌ساسی تیرۆر و تۆقان و دیکتاتۆری دژ به خه‌ڵکی خۆی و بۆ ده‌ستێوه‌ردان له‌کاروباری ناوخۆیی ووڵاتانی دیکه، به مه‌به‌ستی ئاژاوه نانه‌وه دامه‌زرابێ، بێگومان دۆخی له‌باشی دا نابێ و ڕۆژ به‌ڕۆژ به‌ره‌و لاوازبوون و ڕووخان ده‌ڕو و به‌رده‌وام ڕووبه‌ڕووی گرفتی سیاسی و ئابووری ده‌بێته‌وه. له‌وه‌ها فه‌زایه‌ک دا، ووڵات ده‌که‌وێته ده‌ستی نه‌زان و کاربه‌ده‌ستانێک که هه‌موو هه‌وڵێکیان ته‌نها و ته‌نها بۆ مانه‌وه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ده‌بێ و پشت له خواست و داوای خه‌ڵک ده‌که‌ن و ده‌بنه دارده‌ست و هاوبه‌شی تاوان و جینایه‌ته‌کانی ئه‌و تاقمه‌ی که ده‌سه‌ڵاتیان له خه‌ڵکی ئێران و کوردستان زه‌وتکردووه. له ئێستادا ده‌ره‌نجامی توڕه‌ی و ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵک له لوتکه‌دایه و ڕژیم له قەیرانی گەورە دایه. گوشاری وڵاتانی ڕۆژئاوایی و ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌که دژ به نیزامی دیکاتۆرانه و جینایه‌تکارانه‌ی ڕژیمی ئاخوندی له‌لایه‌ک و ناڕازی بوونی خه‌ڵک لە ناوخۆی ئێران و هه‌وڵ و تێکۆشانی بێوچانی به‌ره‌ی دژ به‌م ڕژیمه گوشارێکی زۆریان خستووەتە سەر ئەم ڕژیمە. که‌وابوو دۆخی ڕژیم به‌ره و ڕووخان ده‌ڕوا و به‌دڵنیایشه‌وه ئه‌وه ده‌رئه‌نجامی هه‌ر نیزام و ده‌سه‌ڵاتێکه که لە ڕێگەی سەرکوت و سێدارە درێژە بە تەمەنی خۆی بدات. له‌دۆخی هه‌نوکه‌یی دا، ڕژیم له ئه‌نجامی شکستهێنانی له‌په‌یوه‌ندیه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانی دا و سه‌پاندنی سزای ئابووری و سیاسی زۆر به‌سه‌ریدا، هیچ جۆره چاره‌سه‌رێکی بۆ خه‌ڵکی ئێران پێ نیه، به‌ڵکو له‌ناوخۆی نیزامی ڕژیمی ئاخوندی دا که‌وتونه‌ته دژایه‌تی کردنی یه‌کدی و ئاشکراکردنی ئه‌و تاوان و جینایه‌تانه‌ی که ده‌رهه‌ق به خه‌ڵکی ئێران و ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌که ئه‌نجامیان داوه. سه‌روه‌ت و سامانی ووڵاتیان ته‌نها و ته‌نها خستۆته به‌رژه‌وه‌ندی مانه‌وه‌ی خۆیان. ڕه‌فتاره نائینسانی و قێزێونهکانی ئه‌م دواییه‌ی ڕژیم، به‌تایبه‌تیش خستنه خواره‌وه‌ی فڕۆکه ئوکرانیه‌که و درۆکردن له‌گه‌ڵ ده‌زگای ته‌ندروستی جیهانی له په‌تایی کۆڕۆنادا و شاردنه‌وه‌ی ڕاستیه‌کان و لاساری کردن له‌گه‌ڵ ده‌زگای ته‌ندروستی جیهانی دا، به‌ته‌واوی ڕووی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌م ڕژیمه‌ی بۆ هه‌موان ئاشکرا کرد. ڕژیم له په‌له‌قاژه‌ی مه‌رگی خۆیدایه و ته‌نها به هه‌وڵی ده‌زگا جینایه‌تکاره‌کانی و گروپهتیرۆرستیهکانی تاکو ئێستا ماوه‌ته‌وه.
خەباتمێدیا: بەبوونی ئەو دۆخە، بزوتنەوەی ڕزگاری خوازی گەلی کورد بەرەو چ ئاقارێک دەڕوات، واتە دەچێتە قۆناغێکی تری تێکۆشان و جیاواز لە قۆناغەکانی پێشتر؟
وەڵام : بێگومان له‌گه‌ڵ دژواری و دۆخی به‌ره‌و مه‌رگی یه‌کجاره‌کی ڕژیم ئه‌رک و خه‌باتی بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاری خوازی گه‌لی کوردیش دژوارتر و سه‌ختتر ده‌بێ و ده‌چێته قۆناغێکی ترەوه که پێویسته به‌باشی خۆمانی بۆ ئاماده بکه‌ین. بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاری خوازی کورد ده‌بێ لهشوعار و دروشمی بریقه‌دار و نا واقعی دوورکه‌وێته‌وه. چوون ئه‌و دۆخه‌ی که ئێستا ده‌گوزه‌رێ و له داهاتوودا ده‌چێته قۆناغێکی سه‌ختتره‌وه، پێویستی به هاوخه‌باتی بوون و تێکۆشانی جددی هه‌یه، تاکو کورد له کوردستانی ئێران بتوانێ خاوه‌ن پێگه‌ی سیاسی بێت له‌ده‌سه‌ڵات و به‌ڕێوه‌بردنی داهاتوو له ئێران دا. گه‌لی کورد ده‌بێ له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و هێزه سهراسهریانهی که باوه‌ڕیان به کێشه‌ی کورد وه‌ک نه‌ته‌وه هه‌یه و پشتیوانی له‌پرنسیپی دیموکواتی و مافه‌کانی مرۆڤ دەکەن، ده‌بێ بێ ئه‌ملاولا هاوکاری بکا و به‌ردی بناغه‌ی په‌یوه‌ندیه‌کی به‌هێز درووست بکات. سازمانی خه‌باتی ئێمه له‌گه‌ڵ سازمانی موجاهیدین و شوڕای میللی مقاومه‌ت، وه‌ک دوو لایه‌نی به‌هێز و گرنگی به‌ره‌ی مقاومه‌ت و ئۆپۆزیسیۆن، هاوکاری و په‌یوه‌ندیه‌کی به‌هێزی هه‌یه و هاوکار و هاوپه‌یمانه بۆ ڕووخانی ڕژیمی ئاخوندی و هاتنه‌سه‌ر کاری ده‌وڵه‌تێکی دیموکرات وسیکولار که باوه‌ڕی به‌مافه‌کانی گه‌لی کورد هه‌بێ. ئێمه هیوادارین که هه‌موو هێز و لایه‌نه‌کانی تریش له‌و سه‌نگه‌ره‌دا بن کهسازمانی خه‌باتی تێدایه و له په‌یوه‌ندی ناسالم و بێ که‌ڵک و بێ کاریگه‌ر له‌گه‌ڵ داروده‌سته‌ی ناپه‌سه‌ندی وه‌ک پاشماوه‌ی شای گۆڕبه‌گۆڕ و هه‌وڵی دانووسان له‌گه‌ڵ ئه‌م ڕژیمه دیکاتۆره به‌ته‌واوی و به ئاشکرا دوورکه‌ونه‌وه. بێگومان به‌هه‌وڵ و ماندوبوونی هه‌موومان ده‌توانین ده‌سکه‌وت و مافه زه‌وتکراوه‌کانی گه‌له‌که‌مان بگه‌ڕێنینه‌وه و داکۆکی کار و پارێزه‌ری ئازادی و ڕزگاری گه‌له‌که‌مان بین. ئه‌م بهرپرسیارهش به‌ده‌ره‌جه‌ی یه‌که‌م له ئه‌ستۆی ئه‌م سێ لایه‌نه سه‌ره‌کیه‌یه، دیموکرات و سازمانی خه‌بات و کۆمه‌ڵه. هیچ به‌ربه‌ستێک له‌کاری هاوبه‌ش و خه‌باتی هاوبه‌ش دا نابێ ببێ. هیچ کام له‌و هێزانه‌ش نابێ پێش دۆخەکە بکه‌ون، به‌ڵکو ده‌بێ له‌گه‌ڵ قۆناغه‌که‌دا و قۆناغ به قۆناغ هه‌نگاو بنێن. پێویسته هێزه سیاسیه‌کان له‌سه‌ر بنه‌مای ڕزگاری گه‌لی کورد و گه‌یشتنی گه‌لی کورد به مافه‌کانی و هاتنه سه‌ر کاری ده‌وڵه‌تێکی دیموکرات و سیکۆلار بێ له ئێرانی داهاتوودا، ئه‌وه‌ی دیکه ده‌که‌وێته چوارچێوه‌ی شوعار و دروشمه‌وه که هه‌ر ئه‌م به‌شه‌شه که بۆته کۆسپی سه‌ره‌کی. ئه‌م دۆخه‌ی ئێستا پێویستی به‌وه‌یه که هێزه سیاسیه‌کان به‌هزرو بۆچوونێکی نوێوه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ یه‌ک بکه‌ن. خۆ ده‌رخستن و خۆ مهترهحکردن و حیساب بۆ که‌س نه‌کردن له‌م دۆخ و سه‌رده‌مه‌دا خوازراو نیه و نه‌بووه و ناشبێ. به‌درێژایی مێژوو ئه‌و ڕه‌وته زه‌ره‌دی لێ داوین. ئه‌م قۆناغه قۆناغی پێکه‌وه کارکردنێکی سالمانه و دڵسۆزانه‌یه. ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش نامومکینه که‌وایه ده‌بێ هێزه‌کان ڕێگه نه‌ده‌ن که‌شی بێ متمانه‌ی و دژایه‌تی و ناکۆکی له‌گه‌ڵ یه‌ک باڵی به‌سه‌ر ئه‌م دۆخه‌دا بکێشێ
خەباتمێدیا: لە ئێستادا کە پەتایەک بەناوی کۆرۆنا جیهانی گرتۆتەوە، و وڵاتی ئێرانیش لەپلەی چوار و پێنج دایە، پێتان وایە ئەوە دەرفەتێک بو بۆ ڕژیم بۆ دەربازبوون لهکێشەکان یان خود بە پێچەوانەوە ئەبێتە هۆی خراپتربوونی دۆخی رژیم؟ وەڵام : زۆربه‌ی ووڵاتانی جیهان، له‌گه‌ڵ حاڵی بوون و شیکردنه‌وه‌ی مه‌ترسیه‌کانی په‌تایی کۆڕۆنا و ئه‌گه‌ری خێرایی بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌م په‌تایه، گه‌شته ئاسمانیه‌کانیان له‌گه‌ڵ ووڵاتی چین هه‌ڵوه‌شانده‌وه. چه‌ند ڕێکاری تری گرنگیان گرته به‌ر وه‌ک داخستنی سنووره‌کانیان و سنووردارکردنی په‌یوه‌ندی و چه‌ندان ڕێکاری پێویستی تر، ئه‌مه‌ش له پێناو پاراستنی گیان و سه‌لامه‌تی هاووڵاتیه‌کانیان. ڕژیمی ئاخوندی و داروده‌سته‌که‌ی نه‌ک ئه‌وه‌ی له ترسناکی ئه‌م په‌تایه نه‌گه‌یشتبوون و لایان گرنگ نه‌بوو که خه‌ڵک چی به‌سه‌ردێ و چه‌ند قوربانی لێ ده‌که‌وێته‌وه، به‌ڵکو له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دابوون دژ به ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکا خۆی زیاتر له‌ووڵاتی چین نزیک بکاته‌وه. هه‌ر بۆیه ئاخرین ده‌وڵه‌ت بوو که گه‌شته ئاسمانیه‌کانی بۆ چین به ناچاری ڕاگرت. ڕژیم له‌و ماوه‌دا به ناوی جۆربه‌جۆره و به خوڕافات و درۆی شاخدار هه‌وڵی دا، پێناسه‌ی په‌تایی کۆڕۆنا بگۆڕێ و ڕاستیه‌کانی ڕۆژ به‌ڕۆژ له خه‌ڵک شارده‌وه. ڕێکخراوی ته‌ندروستی جیهانی چه‌ندین جار هۆشداری دایه ڕژیم، که ئه‌و په‌تایه به گاڵته نه‌گرێ و پێویسته ڕێنماییه‌کانی ڕێکخراوی ته‌ندروستی ڕهچاوبکا. ئه‌و ڕێکخراوه ڕایگه‌یاند که ئێران هه‌واڵی ناڕاست بڵاو ده‌کاته‌وه و ژماره‌ی لهناوچووانی ئه‌م په‌تایه ده‌شارێته‌وه. خه‌ڵکی شاره‌کانی ئێران، له‌به‌ر که‌م ده‌رامه‌دی و بێ ده‌رمانی خۆیان ڕێکار ده‌گرنه به‌ر و هاوکاری نه‌خۆشخانه و په‌رستار و دکتۆره‌کان ده‌که‌ن. ڕژیم و نیزامی شکستخواردوی ئاخونده‌کان گیانی خه‌ڵک و هاووڵاتیانیان به‌لاوه گرنگ نیه، هیوادارم که خه‌ڵک له‌و که‌مته‌رخه‌می و بێ موبالاتیهی سه‌رانی ڕژیم خۆش نه‌بن و له سه‌نگه‌ری دژ به‌م ڕژیمه‌دا خه‌بات بکه‌ن له پێناوی ڕوخانی ئه‌م نیزامه دیکتاتۆر و تیرۆریسته
خەباتمێدیا: ئەرکی حیزبە کوردیە ئۆپۆزیسیۆنەکان و بە گشتی ئۆپوزیسیونی ئێرانی لەبەرانبەر ئەو دۆخەی ئێستای رژیمی ئاخوندی چۆن دەبینن؟
وەڵام : به‌شێکی ئه‌م بابه‌ت و پرسیاره‌ت له‌وه‌ڵامی پرسیاری دووه‌مدا ده‌ست ده‌که‌وێ. ئه‌رکی حیزبه کوردیه‌کان و ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی به‌رامبه‌ر به ڕژیم له‌جێگه‌ی خۆیدا نیه و پێویستی به کار و تێکۆشانی زیاتره. پێویسته هه‌موومان له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێکی گرنگ، کۆک و ته‌بابین. ١. ڕوخانی ڕژیمی ئاخوندی، ٢. هاتنه سه‌رکاری ده‌وڵه‌تێکی دیموکرات و سیکۆلار. ٣. پاراستن و داکۆکی کردن له ئه‌رک و مافی نه‌ته‌وه‌کانی ئێران و ڕه‌چاوکردنی ماف و ئازادی یه‌کسان بۆ هه‌موو لایه‌ک. من پێم وایه هه‌ر ئینسانێکی دیموکراتخواز و ئازادیخواز، خاوه‌ن هه‌ر نه‌ته‌وه و مه‌زهه‌بێک بێ، نابێ به‌هیچ شێوه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ ئه‌و خاڵانه‌ی له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌م پێدا گرفتی هه‌بێ. پێویسته هه‌موو لایه‌ک له‌ده‌وری یه‌ک کۆببینه‌وه و وزه‌و توانا‌مان یه‌ک خه‌ین، تا هه‌رچی زوتره ئه‌م دوژمنه خوێن‌ڕێژ و دیکتاتۆره بڕوخێنین و خه‌ڵکی ئێران و کوردستان به‌ئازادی و ئاوه‌دانی شاد که‌ین.