خەباتمێدیا: دەیوید نۆرکۆئێست جێگری وەزیری بەرگری ئەمریکا ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ۳ی بانەمەر، لە کۆنفڕانسێکی مێدیایی دا وتی: دۆناڵد ترامپ هۆشیاری گرنگی داوە بە ئێ
خەباتمێدیا: دەیوید نۆرکۆئێست جێگری وەزیری بەرگری ئەمریکا ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ۳ی بانەمەر، لە کۆنفڕانسێکی مێدیایی دا وتی: دۆناڵد ترامپ هۆشیاری گرنگی داوە بە ئێران و پێداگرە لە سەر ئەوەی کە هەموو کەشتیە فڕۆکە هەڵگرەکانی ئەمریکا ڕێگەیان پێ دراوە بەرگری لە خۆیان بکەن، هەروەها ئەوانی دیکەش زۆر ئاگاداری خۆیان بن و لەواتای بەرگری لەخۆکردن تێبگەن. هەروەها دو بەرپرسی پلەبەرزی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا لەبارەی پەیامی دۆناڵد ترامپ وتیان: ئەم پەیامە بە ئێران دەڵێت ئاگای لە کردەوەکانی بێ وئەمریکا مافی بەرگری کردن لە خۆی هەیە . ژەنەڕاڵ جان هایتەن، جێگری سەرۆکی هاوبەشی هێزە نیزامیەکانی ئەرتەشی ئەمریکا کە لەم کۆنفڕانسەدا بەشداربوو ،وتی : هەموو هێز و دامەزراوە نیزامیەکانی ئەمریکا مافی بەرگری کردن لەخۆیان هەیە و واتای ئەوەیە ئەمریکا مافی ئەوەی هەیە لە کاتی هێرشێک یان کردەوەیەکی دژبەرانە ، هەڵوێستی جددی بگرێ و لەهەرکوێ پێویست بو لەخۆمان بەرگری دەکەین، و کەس نابێ گومانی لەوە بێ کە هەموو فەرماندەکانی ئێمە مافی بەرگری کردن لە خۆیان هەیە. هەروەها وتی هەڵوێستی دۆناڵد ترامپ درووست و لە جێگای خۆیدابووە، و ئەم پەیامە زۆر ڕوونە و هەردو لایەنی ئێرانی و ئەمریکی لێی تێدەگەن. لە درێژەدا بە هێزەکانی ئێرانی وت ئێوە ئەگەر لە مەوداێکی نزیکەوە دەست بجوڵێنن کێشە نیە بەڵام ئەگەر چەک هەڵگرن، واتاێیکی دیکەی هەیە و هێڵی ئێمە بەهیچ شێوەێیک نابێ تێپەڕ بکەن. ناوبراو لەمەر هاویشتنی تاقی کردنەوەی موشەکی ماهوارە هەڵگری سپا وتی کە وەزارەتی بەرگری بەردەوام چاودێری تاقی کردنەوەکانی ئێران دەکات،ئەم کردەوەی ئێرانی وەکو بەڵگەێیک لەسەر کردەوە مەترسیدارەکانی ئێران لەقەڵەم دا، و ئەم موشەکە دەتوانێ هەڕەشەێیک بێ بۆ هاوپەیمانانی ئێمە و وڵاتانی ناوچەکە. ئێمەدەبێ دڵنیابین ئێران هیچ کات مەترسی بۆ سەر ئەمریکا نیە.