پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

دو لاوی خەڵکی بانە لەسێدارە دران

دو لاوی خەڵکی بانە لەسێدارە دران

خەباتمێدیا: حوکمی سێدارەی دوو لاوی خەڵکی بانە لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە جێبەجێ کرا.

خەباتمێدیا: حوکمی سێدارەی دوو لاوی خەڵکی بانە لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە جێبەجێ کرا.
بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی ٥ی بانەمەڕی ٩٩، حوکمی سێدارەی دوو هاووڵاتیی خەڵکی بانە بەناوی عەبدولواحید فەیزی، و ڕامیار موخلیس، لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە جێبەجێ کراوە.
ئەو دوو هاووڵاتیە کوردە لەلایەن دادگای تاوانەکانی ١ی شاری سنە بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست، حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپابوو.
هەواڵدەری هەنگاو: ڕامیار موخلیس تەمەن ٢٨ ساڵ، پێنج ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی کوشتنی کەسێکی دیکە بە ناوی ”هێمن مەعرووف“ دەستبەسەر و عەبدولواحید فەیزی کۆتایی مانگی خەرمانانی سێ ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی کوشتنی کەسێک بە ناوی ”ئەفشین“ دەستبەسەر کرابوو.
لەماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا حوکمی سێدارەی 4 هاووڵاتی کورد لە زیندانی ناوەندی شاری سنە جێ‌ بە جێ‌ کراوە.
لەماوەی حەفتەی ڕابردوودا لانیکەم ٦ هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شارەکانی سەقز، بانە، دێولان و شاباد لە بەندیخانەکانی سەقز، سنە و کرماشان لەسێدارە دراون و حوکمی سێدارەی ٣ کەسیش دواخراوە یان هەڵوەشاوەتەوە.


4 ساڵ و 6 مانگ و 28 ڕۆژ و 7 کاتژمێر و 4 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

دو لاوی خەڵکی بانە لەسێدارە دران

دو لاوی خەڵکی بانە لەسێدارە دران



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن