خەباتمێدیا: بە پێی سەرچاوەکانی هەواڵ، ڕۆژی شەممە ٦ی بانەمەری ۱۳۹۹ئاماری قوربانیانی کۆڕۆنا لە ۲۹٨شاری ئێران گەیشتۆتە زیاتر لە ۳٥هەزار و ۳۰۰کەس.
خەباتمێدیا: بە پێی سەرچاوەکانی هەواڵ، ڕۆژی شەممە ٦ی بانەمەری ۱۳۹۹ئاماری قوربانیانی کۆڕۆنا لە ۲۹٨شاری ئێران گەیشتۆتە زیاتر لە ۳٥هەزار و ۳۰۰کەس.
وێڕای ئاماری ناڕاستەقینەی ڕژیم، کارناسان و دەسەڵاتداران یەک لە دوای یەک پەردە لەسەر ڕاستیەکان لادەبەن و ئاماژەیان بەوە کردووە کە نەهێشتنی قەدەغەی هاتوچۆ دەبێتە هۆی مەترسی لەسەر گیانی خەڵک.
زاڵی سەرۆکی لێژنەی کۆڕۆنا لەتاران وتی: ژمارەی توشبووان لەتاران زۆرترە لە پێشوو، و بەداخەوە کرانەوەی پارک و شوێنە گشتیەکان پەیامێکی ناڕاستی دا و خەڵک پێیان وابو کە بارودۆخی تاران باشتر بووە ،بەڵام بە پێچەوانەوە ڕۆژی ڕابردو ۲٤·کەسی دیکە لە تاران توشبون و ٦٨کەسیش بەشێوەی ڕاستەوخۆ گوازرانەوە بۆ بەشی چاوەدێری تایبەتی نەخۆشخانەکان.
یارمحەممەدی نوێنەری مەجلیسی ڕژیمی ئاخوندی لەزاهێدان لەگەڵ ئاماژەدان بەوەی کە ·٤لەسەدی خەڵکی سیستان و بەلوچستان لە ژێر هێڵی هەژاریدان، وتی: زۆربەی خەڵکی ئێرە پیشەیان نیە و بەشێوەی ڕۆژانە کاردەکەن و بژێوی خۆیان دەرئەهێنن، و لەدوای ئەوەی کە دەوڵەت ڕێگەی بە پیشەوەرەکان دا کە کاربکەن، ئاماری توشبووان زۆرتر بووە و ئەمە بوەتە هۆی نیگەرانی بەرپرسانی زانکۆی زانستی پزیشکی ئەو شارە، هەروەها وتی ئەگەر دەوڵەت پشتیوانی ئەم چینەی کۆمەڵگەی کردبایە ئێستا دۆخەکە کۆنتروڵ دەکرا .
ئەنجومەنی زانستی زانکۆی زانستی پزیشکی تاران وتی: ئاماری ڕاستەقینە ۲۰هێندەی ئەو ئامارەیە وا لەلایەن ڕژیمەوە بڵاو دەبێتەو، و داوا لە ئەمنیەتی نەتەوەیی ڕژیم و وەزارەتی تەندروستی کراوە کە نابێ ئاماری ڕاستەقینە ڕابگەێنن.
ڕۆژنامەی هەتاو(افتاب) کە ڕۆژنامەێیکی ناوخۆیی ئێرانە و لەژێر دەسەڵاتی ڕژیم دا کاردەکات لە ڕاپۆرتێکدا دەنووسێ کە مەترسی ڕاپەڕینی خەڵک لە دوای کۆڕۆنا هەیە و ئەم ڕاپەرینەی بە ڕاپەرینی برسیەکان ناوبرد. لەدرێژەدا وتی یەک ملیۆن پارەێیکی زۆر کەمە و چارەسەری کێشەکان نیە و هەڵاوسان دەبێتە هۆی ڕاپەرینی چینی هەژارو بێکاری کۆمەڵگە .