پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

بانگهێشتی کۆمەڵگای نێو دەوڵەتی بۆ دوور کەوتنەوە لە ڕژیمی ئاخوندی ئێران

بانگهێشتی کۆمەڵگای نێو دەوڵەتی بۆ دوور کەوتنەوە لە ڕژیمی ئاخوندی ئێران

خەباتمێدیا: مایک پەمپێئۆ، وەزیری دەرەوەی ئامریکا لەگەڵ ئاماژەکردن بەوەی کە ڕژیمی ئاخوندی دەبێ‌ وەڵامدەرەوەی کردەوەکانی بێ‌، وتی: ئەو کارەی کە ئێمە دەمانەوێت بیک

خەباتمێدیا: مایک پەمپێئۆ، وەزیری دەرەوەی ئامریکا لەگەڵ ئاماژەکردن بەوەی کە ڕژیمی ئاخوندی دەبێ‌ وەڵامدەرەوەی کردەوەکانی بێ‌، وتی: ئەو کارەی کە ئێمە دەمانەوێت بیکەین ئەوەیە کە وڵاتانی دەوروبەری جیهان لەدەوری یەک کۆ بکەینەوە.

ناوبراو لە وتووێژێک دا لەگەڵ سی بی ئێس نیوز کە ڕۆژی هەینی بڵاو بۆتەوە وتی: وڵاتانێکی زیاتر لەوە تێدەگەن کە بەرجام ڕێکەوتنێکی شێتانە بوو، ئەمڕۆ فەڕانسە ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە، ئەوانیش دەزانن کە هەڵسوو کەوتەکانی ڕژیمی ئێران هەتا چەند مەترسیدار و تێکدەرانەیە.

ناوبراو لە درێژەی قسەکانی دا وتی: دڵنیام لەوەی کە ئێستا وڵاتانێکی زیاتر ئەو ڕاستیانە لەسەر ر٠ژیم دەزانن کە ترامپ لەسەرەتای دەست بەکاربوونیەوە دەیزانی، ئەو ڕاستیەی کە ڕێکەوتن لەگەڵ ڕژیمی ئاخوندی ڕێکەوتنێکی شێتانە بوو، ئەوەی کە هەموومان دەبێ‌ دوری بگرین لەو ڕێکەوتنە، ئەوەی کە جیهان دەبێ‌ خۆی لە ڕژیمی ئاخوندی دەسەڵاتدار لە ئێران جیا بکاتەوە و کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی دەبێ‌ یەکگرتووبن.

 


4 ساڵ و 6 مانگ و 26 ڕۆژ و 6 کاتژمێر و 35 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بانگهێشتی کۆمەڵگای نێو دەوڵەتی بۆ دوور کەوتنەوە لە ڕژیمی ئاخوندی ئێران

بانگهێشتی کۆمەڵگای نێو دەوڵەتی بۆ دوور کەوتنەوە لە ڕژیمی ئاخوندی ئێران



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن