خەباتمێدیا: ئەندامێکی کۆمیسیونی ئاسایش و سیاسەتی دەرەکی مەجلیسی رژیم بەئاماژە بە دوایین ناکۆکیەکانی نێوان ئەمریکا و سپای پاسداران لە کەنداوی فارس وهەڕەشەکانی هە
خەباتمێدیا: ئەندامێکی کۆمیسیونی ئاسایش و سیاسەتی دەرەکی مەجلیسی رژیم بەئاماژە بە دوایین ناکۆکیەکانی نێوان ئەمریکا و سپای پاسداران لە کەنداوی فارس وهەڕەشەکانی هەردولایەن وتی: شێوازی دوژمنی نێوان ڕژیمی ئاخوندی و ئەمریکا بێ وێنەیە، تائێستا لەمێژوودا دوژمنیان لەو ئاستەدا نەبووە. دوژمنی بریتیە لە هەندێک واتا،پێوەر و هێڵی سووری دیاری کراوی هەیە کە شێوازی دوژمنایەتی نێوان ئەم دو وڵاتە شێوازێکی جیاوازی هەیە. بە پێی ڕاپۆرتی ئیسنا ،حیشمەتوڵا فەلاحەت پیشە وتی: ئێستا ڕۆڵی ناوبژیوان ڕۆژبە ڕۆژ بێ بایەختر دەبێ و بە کردەوێیکی باش لەقەڵەم نادرێ. تائێستا هیچ پێوەندێیک لە جیهاندا بەم ئاستە بەرفراوان نەبووە و بەدرێژای ئەم بارودۆخە دەبێ چاوەڕوانی ئاکامێکی کارەساتبار بین کە تەنانەت لەکۆنتڕوڵی سیاسیەکانی دولایەنەکە نەمێنێ. ناوبراو لە درێژەدا ئاماژەی بەوەکرد کە بابەتی وتووێژ لەنێوان ئەم دووڵاتە بوەتە پێچەوانەی بایەخەکان و تەنانەت سیاسیەکانی ڕژیم ناتوانن ڕێگە چارەسەرێک پیشنیاربکەن. هەربۆیەش هەردولایەنەکە بە زمانی ناڕونی نیزامی قسە دەکەن و زۆرجار بەشێوەی مەترسیدار لە هێڵی پێشەوە نزیکی یەک دەبنەوە، و ئەگەری ڕوودانی هەموو جۆرە ڕووداوێکی مەترسیدار هەیە. ئەو ئەندامەی کۆمیسیونی ئەمنیەت و سیاسەتی دەرەکی مەجلیس وتی: لەم قۆناغەدا زمانی هەڕەشە دەسەڵا٠Žتدارە، دولایەن نایانەوێ ناکۆکیەکان چارەسەربکرێ، و هەڕەشەکان گەیشتوەتە لووتکە.