پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

زۆربونی نیگەرانیەکان لە لێکەوتەکانی کۆڤید ۱۹ لەسەر تەندرووستی منداڵان.

زۆربونی نیگەرانیەکان لە لێکەوتەکانی کۆڤید ۱۹ لەسەر تەندرووستی منداڵان.

خەباتمێدیا: ڕێکخراوی تەندرووستی جیهانی لەبارەی لێکەوتەکانی تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لەسەر منداڵان هۆشیاری دا. هەروەها هەندێک ڕاپۆڕت بڵاوکراوەتەوە کە باس لە ز

خەباتمێدیا: ڕێکخراوی تەندرووستی جیهانی لەبارەی لێکەوتەکانی تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لەسەر منداڵان هۆشیاری دا. هەروەها هەندێک ڕاپۆڕت بڵاوکراوەتەوە کە باس لە زیادبوونی نیشانەی دەگمەنی خراپ دەکەن کە لەوانەیە لەگەڵ کۆڕۆنا پێوەندی هەبێت. سەرۆکی جیهانی بێهداشت (تدروس ئادانوم گبریسۆن )لە ٨ی بانەمەڕ لە کۆنفڕانسێکی هەواڵیدا وتی: لەوانەیە منداڵان مەترسی کەمتریان لەسەر بێ بەڵام کەمتر پێکوتەیان لێدراوە. تدروس دەڵێت کەموو کوڕی پێکوتە لە 21 وڵات ڕاپۆرت کراوە و هۆکاری ئەم کەموو کوڕ٠یانەش سنوردارکردنی سەفەر بۆ گواستنەوەی دەرمانە. ئەم نیگەرانیانە لە ئێرانیش دا هەیە، موحسین زەهرایی سەرۆکی پێشگیری لەو نەخۆشیانەی کە بە پێکوتە کۆنتڕۆڵ دەکرین وتی: بەهۆی کەم بوونی پێکوتەی منداڵان لەوانەیە هاوکات لەگەڵ کۆڕۆنا،شاهێدی نەخۆشی وەک ئیفلیجی منداڵان و سورێژە بین. هەروەها ڕێکخراوی تەندرووستی جیهانی لەبارەی زیادبوونی ئیفلیجی منداڵان، سورێژە و وەبا، تەبی زەردو مەننژیت هۆشیاری دا. بە پێی ئامارەکان،گیان دانی منداڵان و مێرمنداڵان بەهۆی کۆڕۆنا زۆر کەمە،بەڵام لێکەوتەکانی تەشەنەسەندنی کۆڕۆنا کاریگەری لەسەر پێڕاگەیشتنی دەرمانی پەروەردە و کۆمەڵایەتی و بنەماڵەیی زۆرە و زۆرجاریش هۆشیاری دراوە.

 

 


4 ساڵ و 6 مانگ و 24 ڕۆژ و 7 کاتژمێر و 1 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

زۆربونی نیگەرانیەکان لە لێکەوتەکانی کۆڤید ۱۹ لەسەر تەندرووستی منداڵان.

زۆربونی نیگەرانیەکان لە لێکەوتەکانی کۆڤید ۱۹ لەسەر تەندرووستی منداڵان.



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن