خەباتمێدیا: ڕێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤ ڕۆژی سێشەممە ۹ی بانەمەڕ لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند:
خەباتمێدیا: ڕێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤ ڕۆژی سێشەممە ۹ی بانەمەڕ لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند: کچان و ژنانی کەم ئەندام لە ئەفغانستان بۆ دەست پێڕاگەیشتن بە یارمەتیە دەوڵەتیەکان و چاودێری پزیشکی و قوتابخانە، لەگەڵ کۆسپ، هەڵاواردن و دەستدرێژی سێکسی بەرەوڕوو دەبن. ئەم ڕاپۆرتەی ڕێکخراوی نێونەتەوەیی مافی مرۆڤ کە پێک هاتووە لە ۳۱ لاپەڕە بە (کەم ئەندامی ،لاوازی نیە، هەڵاواردن و کۆسپەکانی بەردەم ژنان و کچانی کەم ئەندام لە ئەفغانستان) ناو نراوە. لەم ڕاپۆرتەدا بە ڕوونی هاتووە کە پشکنینەکانی ڕێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤ دەرخەری ئەوەیە کە ژنان و کچانی کەم ئەندامی ئەفغانستان کە بە دوای پشتیوانی دەوڵەتی و یا پیشە لە ئیداراتی دەوڵەتی بوون لەم شوێنانە دەستدرێژی سێکسیان کراوەتە سەر. هەروەها بە وردەکاریەکانی ئەم کۆسپانە لە ژیانی ئاسایی ژنان و کچانی کەم ئەندامی ئەفغان کە یەکێکە لە هەژارترین وڵاتەکان ئاماژە کراوە. ئەم ڕێکخراوە داوای لە دەوڵەتی ئەفغانستان کردووە کە پشتیوانی لە مافی ژنان و کچانی کەم ئەندام بکات. چەندین دەیە شەڕو ناکۆکی ناوخۆیی بوەتە هۆی کەم بونەوەی ژمارەی دامەزراوە دەوڵەتیەکان و بە ئاکام نەگەیشتنی هەوڵەکان بۆ دامەزراندی ڕێکخراوی مەدەنی لە ئەفغانستان. ئەفغانستان یەکێکە لەو وڵاتانە کە ڕێژەی کەم ئەندامی زۆرە و لانیکەم لە پێنج کەس یەک کەس کەم ئەندامە. هەروەها بەهۆی شەڕی درێژ ماوە لەو وڵاتە، ڕێژەی خەمۆکی ڕوو لە هەڵکشانە.