خەباتمێدیا: لەگەڵ بەردەوامی نەخۆشی کۆڕۆنا لە ئێران و بەتایبەت لە کوردستان، چینی پزیشک و پەرەستار و کادری دەرمانی نەخۆشخانەکان ڕۆڵێکی گرنگیان بو,ە لە کۆنترۆڵ و د
خەباتمێدیا: لەگەڵ بەردەوامی نەخۆشی کۆڕۆنا لە ئێران و بەتایبەت لە کوردستان، چینی پزیشک و پەرەستار و کادری دەرمانی نەخۆشخانەکان ڕۆڵێکی گرنگیان بو,ە لە کۆنترۆڵ و دەرمانی ئەم نەخۆشیە. تەنانەت هەندێکیان گیانیان فیدا کردوە و هێندێکیشیان بەحەفتە و مانگ لەخانەوادەکانیان دوور بون. هەر بەم بۆنەوە خەڵکی شارەکانی کوردستان وەک سنە ،بانە ، سەقز و.... و چالاکانی مەدەنی وەک هەمیشە بە ئەرکی خۆیان زانی بە بردنی چەپکە گوڵ، سپاس و پێزانین بۆ هەوڵەکانیان لە پێناو پاراستنی هاوڵاتیانی کوردستان لە کۆڕۆنا دەرببڕن و هەم ڕێزلێنانێک بێ بۆ ماندوو بونیان وێڕای هەموو کەمتەرخەمی و بێ دەربەستی دەوڵەت وڕژیم لەم کاتە هەستیارەدا . ڕژیم وەک هەمیشە قارانجی خۆی وە پێش قارانجی خەڵک خستووە و ئەوەی بە گیان و دڵ خزمەت بە مرۆڤایەتی دەکات پزیشک وپەرەستار و کادری دەرمانی نەخۆشخانەکانن. هەروەها خەڵکی تێکۆشەر و چالاکانی مەدەنی بە خواست و ئیرادەی خۆیان هەوڵیان داوە بۆ خاوێن کردنەوەی شەقام و گەرەکەکانی کوردستان، و هەموو ئەرکەکانیان خۆبەخشانە لەئەستۆ گرتووە.