شه‌ممه‌ 

3 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

وڵاتی ئاڵمانیش حیزبوڵڵای لوبنانی وەک ڕێکخراوێکی ترۆریستی لەقەڵەم دا.

وڵاتی ئاڵمانیش حیزبوڵڵای لوبنانی وەک ڕێکخراوێکی ترۆریستی لەقەڵەم دا.

خەباتمێدیا: حزب اللەی لوبنانی کە گەورەترین باڵی ترۆریستی ڕژیمی ئاخوندیە لەجیهاندا، لەلایەن وڵاتی ئاڵمانەوە خرایە لیستی ترۆرەوە.

خەباتمێدیا: حزب اللەی لوبنانی کە گەورەترین باڵی ترۆریستی ڕژیمی ئاخوندیە لەجیهاندا، لەلایەن وڵاتی ئاڵمانەوە خرایە لیستی ترۆرەوە.
وەزارەتی ناوخۆی ئاڵمان لەڕاگەێیندراوێکدا حیزبوڵڵای لوبنانی بە ڕێکخراوێکی ترۆریستی لەقەڵەم دا و وتی هاتنیان بۆ وڵاتە ئوروپاییەکان قەدەغە دەکرێ.
سەرلە بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە ڕێکەوتی 11ی بانەمەڕ، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی ئاڵمان لە تویتەر ئەوەی ڕاگەیاند کە دەستیان کردووە بە گرتنی دەست و پێوەند و لایەنگرەکانی حزب اللە لە وڵاتەکەیان.
شایانی باسە وڵاتی ئاڵمان لەماوەی ساڵی رابردووە لە هەوڵی کۆنتڕۆڵ کردن و چاودێری کردنیانن، و بەتایبەتی دوای ئەوەی کە ڕاپۆرتێک بڵاو بۆوە کە باس لە زیادبوونی چالاکیەکانیان دەکات لەو وڵاتە.
بەرپرسانی ئاڵمانی وتویانە زیاتر لەهەزار و پەنجا کەس لەئەندامانی حیزبوڵڵا لە خاکی ئاڵمان چالاکی دەکەن و خەریکی بڵاوکردنەوەی ئیدئۆلۆژی ترۆریستی و توندڕەوین.


4 ساڵ و 6 مانگ و 24 ڕۆژ و 2 کاتژمێر و 27 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

وڵاتی ئاڵمانیش حیزبوڵڵای لوبنانی وەک ڕێکخراوێکی ترۆریستی لەقەڵەم دا.

وڵاتی ئاڵمانیش حیزبوڵڵای لوبنانی وەک ڕێکخراوێکی ترۆریستی لەقەڵەم دا.



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن