شه‌ممه‌ 

3 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ڕاگه‌یه‌ندراوی کومیته‌ی ناوه‌‌ندی سازمانی خه‌بات بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی کرێکار

ڕاگه‌یه‌ندراوی کومیته‌ی ناوه‌‌ندی سازمانی خه‌بات بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی کرێکار
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران / کومیتەی ناوەندی

 کرێکارانی جیهان و کوردستان !

 خەڵکی ئازادیخواز و تێکۆشه‌‌‌ری ئێران و کوردستان!

 به‌‌‌بۆنه‌‌‌وه‌‌‌  ١ی مای ڕۆژی جیهانی کرێکاران گه‌‌‌رمترین پیرۆزبایی له‌‌‌ کرێکارانی زه‌‌‌حمه‌‌‌تکێش و کۆڵنه‌‌‌ده‌‌‌ری ئێران و کوردستان ده‌‌‌که‌‌‌ین و ڕێز ده‌‌‌گرین له‌‌‌ ماندوبوون و فیداکاری و خۆڕاگریان له‌‌‌به‌‌‌رامبه‌‌‌ر زوڵم و چه‌‌‌وسانه‌‌‌وه‌‌‌یان له‌‌‌لایه‌‌‌ن ڕژیمی ئاخوندی ئێرانه‌‌‌وه‌‌‌. کرێکارانی ئێران و کوردستان به‌‌‌درێژایی تەمەنی دەسەڵاتی ڕێژیمی ئاخوندی له‌‌‌ئێران دا، وێڕای ماندوبون و ڕه‌‌‌نجێکی زۆر له‌‌‌ پێناو وه‌‌‌ده‌‌‌سهێنانی بژێوی ڕۆژانه‌‌‌یان دا‌، به‌‌‌رده‌‌‌وام توشی نه‌‌‌هامه‌‌‌تی و به‌‌‌ربه‌‌‌ستی سه‌‌‌خت و زاڵمانه‌‌‌ بونه‌‌‌وه‌‌‌ و ژیان و گوزه‌‌‌رانیان ڕۆژ به‌‌‌ڕۆژ به‌‌‌ره‌‌‌و خراپی و نه‌‌‌داری و برسیه‌‌‌تی زیاتر چووە.

 کرێکارانی ئێران و کوردستان به‌‌‌ کەمترین و به‌‌‌ خراپترین پێداویستی و که‌‌‌لوپه‌‌‌لی کارکردنه‌‌‌وه‌‌‌ درێژه‌‌‌ به‌‌‌ پیشه‌‌‌ی پیرۆزی کرێکاری ده‌‌‌ده‌‌‌ن و له‌‌‌گه‌‌‌ڵ هه‌‌‌زاران کێشه‌‌‌ی بێ ئیمکاناتی و خه‌‌‌ته‌‌‌ریاتی سه‌‌‌لامه‌‌‌تی گیانیان ڕووبه‌‌‌ڕوون، به‌‌‌ڵام له‌‌‌گه‌‌‌ڵ ئه‌‌‌و سه‌‌‌ختیه‌‌‌ش دا و له‌‌‌پێناو وه‌‌‌ده‌‌‌سهێنانی نان و ئاوێکی شایسته‌‌‌ و پیرۆزدا که‌‌‌ به‌‌‌ڕه‌‌‌نجی شان و ئاره‌‌‌قه‌‌‌ی ناوچاوانیان وه‌‌‌ده‌‌‌ستی دێنن له‌‌‌ کارکردن به‌‌‌رده‌‌‌وامن و کۆڵ ناده‌‌‌ن.

کرێکاریانی سه‌‌‌ربه‌‌‌رز و خۆڕاگری ئێران و کوردستان له‌‌‌کاتێک دا به‌‌‌ره‌‌‌و پیری ڕۆژی کرێکار ده‌‌‌چن، که‌‌‌ بارودۆخی خه‌‌‌ڵکی وه‌‌‌زاڵه‌‌‌هاتووی ژێر ده‌‌‌سه‌‌‌ڵاتی ڕژیمی ئاخوندی له‌‌‌سه‌‌‌خترین ئاست دایه‌‌‌ و خراپی باری ئابووری و بێکاری و گرانی و هه‌‌‌ژاری، به‌‌‌‌ته‌‌‌واوی هه‌‌‌موو ئێران و کوردستانی گرتۆته‌‌‌وه‌‌‌. ڕێژیمی ئاخوندی به‌‌‌درێژایی ته‌‌‌مه‌‌‌نی خۆی به‌‌‌رده‌‌‌وام بوه‌‌‌ له به‌‌‌تاڵانبردن و دزین و به‌‌‌فیڕۆدانی سه‌‌‌روه‌‌‌ت و سامانی خه‌‌‌ڵک و هه‌‌‌رچی داهاتی کرێکاران و به‌‌‌رهه‌‌‌می ژێرخانی ئابووری که‌‌‌ له‌‌‌ ووڵات دا هه‌‌‌یه‌‌‌ خستۆته‌‌‌ خزمه‌‌‌تی ناوه‌‌‌ند و گروپه‌‌‌ تیرۆرستیه‌‌‌کانی.  ڕژیم ئەو گروپە ترۆریستیانە به‌‌‌کاردێنی بۆ مانه‌‌‌وه‌‌‌ی خۆیی و کپ کردنی ده‌‌‌نگی ڕه‌‌‌وای ئازادیخوازان و ئاژاوە لە ووڵاتانی ناوچەکەدا.  هەر بە هۆی ئەو گەندەڵکاریانەی دەسەڵات، ڕۆژانه‌‌‌ شاهیدی سه‌‌‌دان کاره‌‌‌سات و ڕووداوی دڵته‌‌‌‌زێن و ناخ هه‌‌‌ژێن ده‌‌‌بین که‌‌‌ له‌‌‌ئه‌‌‌نجامی ئه‌‌‌و سیاسەتە دوژمنکارانەی حکومەت،‌ ڕوو ده‌‌‌ده‌‌‌ن.

کرێکاران له‌‌‌ ئێران و کوردستان دا له‌‌‌ هه‌‌‌موو به‌‌‌ها و مافێکیان بێ به‌‌‌شن و ڕژیم له‌‌‌ڕێگه‌‌‌ی ده‌‌‌زگا داپڵۆسێنه‌‌‌ره‌‌‌کانیه‌‌‌وه‌‌‌، هه‌‌‌ر جۆره‌‌‌ ماف و تێکۆشانێکی ئه‌‌‌وانی سه‌‌‌رکوت کرده‌‌‌وه‌‌‌ و به‌‌‌هیچ شێوه‌‌‌یه‌‌‌ک ڕێگا نادا، که‌‌‌ کرێکان ده‌‌‌نگی ناڕازی خۆیان به‌‌‌رزکه‌‌‌نه‌‌‌وه‌‌‌. گه‌‌‌لی کورد و سازمانی خه‌‌‌باتی کوردستانی ئێران،  پشتیوانی سه‌‌‌رسه‌‌‌ختی خه‌‌‌بات و تێکۆشانی بێوچانی کرێکارانن و دیفاعیان لێ‌ دەکەن  بۆ ئەوەی  ماف و داواکانیان و ئاکامی ڕه‌‌‌نج و ماندوبوون و کۆڵنه‌‌‌دانی چینی کرێکاران وەدی بێن.

بێگومان کرێکاران یەکێک لە ڕه‌‌‌مزەکانی فیداکاری و کۆڵنه‌‌‌دان و هه‌‌‌وێن و هیوای خه‌‌‌باتی به‌‌‌ره‌‌‌و ئازادی خەڵک و کۆتایی ونه‌‌‌مانی ڕژیمی ئاخوندین. دووباره‌‌‌ پیرۆز و شکۆداربێ ڕۆژی جیهانی کرێکاران.

 مه‌‌‌رگ و نه‌‌‌مان بۆ ڕژیمی ئاخوندی.

سازمانی خه‌‌‌باتی کوردستانی ئێران کومیته‌‌‌ی ناوه‌‌‌ندی

 30 ئاپریلی 2020 زایینی 11ی بانەمەڕی 1399 کۆچی خۆری


4 ساڵ و 6 مانگ و 23 ڕۆژ و 23 کاتژمێر و 14 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ڕاگه‌یه‌ندراوی کومیته‌ی ناوه‌‌ندی سازمانی خه‌بات بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی کرێکار

ڕاگه‌یه‌ندراوی کومیته‌ی ناوه‌‌ندی سازمانی خه‌بات بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی کرێکار



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن