خەباتمێدیا: کرێکارانی ئێرانی ئەوڕۆ لە بارودۆخێکدا ڕۆژی جیهانی کرێکار تێپەڕ دەکەن کە لە سەخت ترین بارودۆخی مێژوویی، و لەگەڵ گەورەترین قەیرانی ئابووری و کۆمەڵایەت
خەباتمێدیا: کرێکارانی ئێرانی ئەوڕۆ لە بارودۆخێکدا ڕۆژی جیهانی کرێکار تێپەڕ دەکەن کە لە سەخت ترین بارودۆخی مێژوویی، و لەگەڵ گەورەترین قەیرانی ئابووری و کۆمەڵایەتی دەست و پەنجە نەرم دەکەن. لەساڵی ڕابردوویشدا بارودۆخی کرێکاران لەئێران باش نەبووە، بەڵام ئەمساڵ هاوکات لەگەڵ زیاد بوونی فشارە ئابووری و سیاسیەکان، نەخۆشی کۆڕۆناش چووە سەر کێشەی ئەو کرێکارانەی کە لەگەڵ کێشەی نەبوونی ئاسایشی کار، حەق دەستی کەم، فشارە سیاسی و ئەمنیەتیەکان و هەڵبەت گیان لەدەستدانیش یەکێکە لە کێشەکانی دیکەی کرێکاران. ژمارەی کرێکارە ئێرانیەکان چەندە؟ بەپێی ئاخرین ئامارە ڕەسمیەکان پیشەی هەموو رێژەی کرێکار لە ئێران لە زستانی 1398نزیکەی 23ملوێن و 500هەزار کەس بووە. ئەم رێژەیە هەموو کەسانی سەروی 15ساڵە کە لە حەوتوودا، زیاتر لە سەعاتێک کاریان هەبووە یان بەهۆیێکەوە بەشێوەی کاتی کارەکەیان جێ هێشتووە. لەم نێوەدا، تەنیا 13ملوێن و 750هەزار کەس کاری دائیمیان هەبووە و زیاتر لە 9ملوێن کەسیان بە شێوەی نیو کات کاریان کردووە یان ئەوەشیان نەبووە. نزیک بە دوو ملوێن و 400هەزار کەس لەو کەسانە بەهۆی نەبوونی کار، پەنایان بردووەتە بەر کاری کاتی و 881 کەسیش بەهۆی جیاجیا بەشێوەی کاتی کاریان نەکردووە. بەپێی ئەو ئامارانەی کە لەبەردەست دایە و هەروەها ئەو کارو پیشانەی ئیشارەیان پێ دەکرێ، تایبەتە بە 1396 کە بەو پێیە 16لەسەد لە پیشەوەران لەناوەندە حکومیەکان، شوێنە گشتیەکان و هەروەها لە شوێنە نیزامیەکاندا کار دەکەن، کە چوار لەسەد لەوانە خاوەن پیشەکانن و نزیک بە شەش لەسەد ئەو کرێکارانەن کە بەهۆی خزمایەتیەوە بەبێ هیچ حەقدەستێک کار دەکەن، وەهەروەها 35لەسەدیش بەشێوازی سەربەخۆ کار دەکەن. نزیک بە 39 لەسەدی ئەو کەسانەی حەقدەست وەردەگرن ئەوانەن لەبەشی تایبەتدا کار دەکەن.