شه‌ممه‌ 

3 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ئازادی ڕاگەیاندن یەکێکە لە گرنگترین پێوەرەکانی دیموکراسی لە جیهاندا!

ئازادی ڕاگەیاندن یەکێکە لە گرنگترین پێوەرەکانی دیموکراسی لە جیهاندا!

ئامادەکردن و نووسینی: فرمێسک

ئامادەکردن و نووسینی: فرمێسک

بە بۆنەی ڕۆژی ئازادی ڕاگەیاندن، ڕۆژی ۳ی مەی لە لایەن ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان وەک ڕۆژی جیهانی ئازادی ڕاگەیاندن دیاری کراوە.
هەروەها بە پێی خاڵی ۱۹ی ڕاگەێیندراوی جیهانی مافی مرۆڤ (هەرتاکێک مافی ئازادی بیرو باوەڕی هەیە، کە بریتیە لە دەربڕینی بیرو باوەڕی تاک و ڕەخساندنی دەرفەت لە لایەن دەوڵەتەکانەوە بۆ تاکەکان بەمەبەستی دەس پێڕاگەیشتنیان بە زانیاری وەرگرتن و بڵاوکردنەوەی بیروبڕوا.
میدیای بەهێز یەکێکە لە سەرەکیترین ئامرازەکانی کۆمەڵگە بۆ گواستنەوەی بیرو باوەڕی جیاواز و زانیاری نوێ و بڵاوکردنەوەی بارو دۆخ و ڕوداوە هەرە گرنگەکانی جیهان لە ئێستادا، کەبێ بوونی میدیاو ڕاگەیاندنی ئازاد، کۆمەڵگە ناتوانێ چالاکیەکانی خۆی بە باشی بەڕێوە ببات و ئەوەی کە دەتوانێت میدیا و ڕاگەیاندنەکانی هەر وڵاتێک بەلایەنی ئازادی بێ سنور یا داخراوی ببات، دەوڵەتەکانن کە لە ڕێگەی دیاری کردنی یاسا ئەم ئامرازانە کۆنتڕۆڵ دەکەن.
ڕێکخراوی ڕاپۆرتدەرانی بێ سنور کەڕێکخراوێکی نێونەتەوەیی و نادەوڵەتیە، کە ئامانجی دیفاع لە ئازادی ڕاگەیاندن و پشتیوانی لە هەواڵنێران و ڕۆژنامەوانانە. ئەرکی ئەم ڕێکخراوە پەرەپێدانی ڕۆژنامەوانی ئازاد، سەربەخۆ و پشتیوانی لە ئەوکەسانەی کە لە میدیا و ڕاگەیاندنی جیهان کاردەکان .
ڕاپۆرتدەرانی بێ سنور هەموو ساڵێک لیستێک لە وڵاتەکان و بارودۆخی ئازادی ڕاگەیاندن بڵاو دەکاتەوە.
لە کۆتایین ڕاپۆرتی ڕاپۆرتدەرانی بێ سنور کە ڕۆژی سێشەممە ۲ی بانەمەڕی ساڵی ۱۳۹۹ بڵاوبوەتەوە، بارودۆخی ئازادی ڕاگەیاندن لە ساڵانی ڕابردوو خراپتر بووە، کە تەشەنە سەندنی نەخۆشی کۆڕۆنا یەکێکە لە هۆکارەکانی ئەم دۆخە. هەندێک وڵاتانی جیهانی بە گشتی ووڵاتانی دیکتاتۆری وەک چین، کورەی باکور، سوریە و ڕژیمی ئێران بە تایبەتی فشاری زۆریان خستوەتە سەر میدیاو ڕاگەیاندنەکان بۆئەوەی ئاماری ڕاستەقینە و زانیاری لەسەر ئەم نەخۆشینە بڵاو نەکەنەوە و دوا بە دوای ئەم زەبر وزۆرە ڕادەی ئازادی ڕاگەیاندن بەگشتی دابەزیوە.
لەم ڕیزبەندییە کە سەرەتای ساڵی ۱۳۹۹ بڵاوبوەتەوە ڕژیمی ئێران لە نێوان ۱٨۰ وڵات پلەی ۱·۳ هەیە کە بە پێی پلەی ساڵی پێشتر واتە ساڵی ۲۰۱۹سێ پلە دابەزیوە، هەروەها سوریە لە پلەی ۱·٤، چین لە پلەی ۱·· و کورەی باکور بە خراپترین بارودۆخ لە پلەی ۱٨۰ دایە.
پێوەری ڕاپۆرتدەرانی بێ سنور بۆ ڕێکخستنی ئەم ڕیزبەندیانە :
ژمارەی ڕۆژنامەوانانی کوژراو ، شکنجەی ڕۆژنامەوانان و دەسبەسەرکردنیان و لەبەندیخانەکردنی ڕۆژنامەوانانە.
هەروەها سانسۆر و پەردەپۆش کردنی بارودۆخی کۆمەڵگە لە میدیاکان و بە گشتی ڕێژەی سەربەخۆیی میدیا نێوخۆیی و دەرەکی وڵاتەکانە.
هەروەها ئامانجی بڵاوکردنەوەی ئەم ڕیزبەندیە پەیامێکە بۆ ئەوەی دەوڵەتە دیکتاتۆرەکان، کە میدیاو ڕاگەیاندنیان لە ژێر چنگاڵی زەبرو زۆری خۆیان ڕاگرتووە، چاودێری دەکرێن. 
کۆمەڵگەی جیهانی هەرچەند کەم بەڵام بێ هەڵوێست نەبووە، تێکۆشانی ڕۆژنامەوانانی سەربەخۆ کە گیان و ژیانی خۆیان لە ڕێگەی ڕوون کردنەوە و ئاشکراکردنی گەندەڵی نێو دەوڵەتە دیکتاتۆرەکان و دەسەڵاتدارەکان کردوەتە قوربانی، پەیامێکە بۆ جیهان و هەوڵێکە بۆ ئازادی. 
لە درێژەی هەوڵ و چالاکیەکانی ڕاپۆرتدەرانی بێ سنور، ئەم ڕێکخراوە لە ۲٦ی نوامبری ۲۰۱۹ فشاری ڕژیمی ئاخوندی لەسەر بنەماڵەی هەواڵنێران و ڕۆژنامەوانانی مەحکوم کرد.
دەسبەسەرکردنی ڕۆژنامەوانان لە ئێران لە ژێر ناوی ،تبلیغ لە دژی نیزام ،کردەوە لە دژی ئەمنیەتی نەتەوەیی ،چاپی درۆ و ناڕاستیەکان، بێڕێزی کردن ، هاوکاری کردن لەگەڵ وڵاتانی دژ بە ڕژیم و هەندێ جار بە تاوانی سیخۆری و ..هتد 
ئەم بارودۆخە فشارە لەسەر ڕۆژنامەوانانی کورد و میدیا کوردیەکانی ناوخۆیی.
ڕژیم وێڕای دژایەتی کوردانی دەرەوی وڵات لە هەموو بوارێکدا بۆ نوقم کردنی دەنگی کورد لە ناوخۆیی وڵات، هەموو جۆرە هەوڵێکی داوە و تەنانەت ئەوانەی کە لە فیلتەرەکانی ڕژیمی ئێران ڕەد دەبن فشارێکی زۆریان لەسەرە بۆ ئەوەی سیاسەتی ڕژیم لە میدیاو هەواڵدەریەکان پەیڕەو بکەن و ئەگەر پێچەوانەی ئەم ڕەوتە چالاکی بکەن، بەتاوانی جۆراو جۆر سزاێیکی قورس بەسەریاندا ئەسەپێنن.
یەکێک لەو ڕۆژنامەوانانە( محەممەد سادق کەبودوەند، سەرۆکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان ) کە لەساڵی ۱۳٨٦ وە تا ئێستا لە بەندیخانەیە، ناوبراو بە تاوانی چاپی درۆ وناڕاستیەکان و ئاڵۆزکردنی بیرو ڕای گشتی ،سزای ۱۱ساڵ زیندانی بەسەر دا سەپێندراوە ولە زیندانی ئەوینە و لە ماوەی زیندانی بوونی دەیان جار مانی گرتوە.
لە ئێستادا لانیکەم دەیان ڕۆژنامەوان لە بەندیخانەکانی ئێرانن، هەندێک لەم کەسانە بە نیشانەی ناڕەزایەتی بە چەندین مانگ مانیان گرتووە و لە ئاکامی ئەم مانگرتنانە مەترسی جددیی لەسەر ژیانیان درووست بووە.
بوونی هەندێک خاڵ لە یاساکانی ئێران وەک مادەێیک لە وەرزی سێهەمی یاسای ڕاگەیاندن پارادۆکسێکی سەیرە کە بۆ فریودانی بیڕوڕای گشتی وکۆمەڵگەی نێونەتەوەیی دانراوە و بە هەموو کردەوەکانی ڕژیم لە دژی ڕۆژنامەوانان پێچەوانەی ئەو یاسایە کە دەسەڵاتداران بۆخۆیان دیاریان کردووە بە دڵناییەوە، تاکە ڕێگە بۆ باشتر بونی دۆخی مافی مرۆڤ و مافی ڕۆژنامەوانان و هەموو چین وتوێژەکانی ئێران بە تایبەت کوردستان، نەمانی ڕژیمی ئاخوندیە و هاتنە سەرکاری دەوڵەتێکی دیموکراسی خوازە کە هەرتاکێک بەئازادی و بێ ترس دەنگ وبیرو بۆچونی خۆی دەرببڕێ.


4 ساڵ و 6 مانگ و 19 ڕۆژ و 4 کاتژمێر و 5 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ئازادی ڕاگەیاندن یەکێکە لە گرنگترین پێوەرەکانی دیموکراسی لە جیهاندا!

ئازادی ڕاگەیاندن یەکێکە لە گرنگترین پێوەرەکانی دیموکراسی لە جیهاندا!



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن