خەباتمێدیا: بەپێ ڕاپۆرتی سەرچاوە هەواڵدەریەکان تادوای نیوەڕۆیی ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی 14ی بانەمەڕ ،۳٨·۰۰کەس لە۳۱۰شاری ئێران بەهۆی کۆڕۆنا گیانیان سپاردووە.
خەباتمێدیا: بەپێ ڕاپۆرتی سەرچاوە هەواڵدەریەکان تادوای نیوەڕۆیی ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی 14ی بانەمەڕ ،۳٨·۰۰کەس لە۳۱۰شاری ئێران بەهۆی کۆڕۆنا گیانیان سپاردووە.
لەگەڵ تەشەنە سەندنی شەپۆلی دوهەمی کۆڕۆنا لە زۆربەی شارەکان، نەخۆشخانەکان لە هەموو بوارێکدا، وەک تەختی خەو ،ماسک و جلوبەرگی پێویست کەم و کوڕ٠ییان هەیە.
پزیشکەکان و کادری دەرمانی نەخۆشخانەکان فشاری زۆریان لەسەرە و لەلایەن بەرپرسانی خۆیانەوە بڕیاریان پێدراوە کە نەخۆشەکان ڕەوانەی ماڵی خۆیان بکەن .
سەرەڕای ئەم دۆخە کارەساتبارە، ڕۆحانی بە ئەوپەڕی بێ دەربەستی بڕیاری داوە لەو شارانە وا دۆخی سپی یان هەیە و بارودۆخەکە مەترسی کەمترە، مزگەوتەکان بکرێتەو و نوێژی هەینی بەڕێوە بچێت، تەنانەت لەو شارانە وادۆخی سووریان هەیە هەندێک لە پیشەکان دەکرێتەوە و چالاکی خۆیان دەست پێدەکەن. ئەمە لەکاتێکدایە کە هەندێک لە کارناسانی خودی ڕژیم باس لە دۆخی خراپی ئێستای کۆرۆنا لەشارەکان دەکەن، و ئاماژەیان بەوە کردووە کە هەموو شارەکان مەترسیان لەسەرە.
هەروەها زۆربەی بەندیخانەکانی رژیم بارودۆخێکی نالەباری هەیە و گیانی بەندکراوان لە مەترسیدایە، دۆخی تەندرووستی هەشت بەندکراو کە داواکاری دەس لەکارکێشانەوەی خامنەییان کردبوو، جێگەی نیگەرانیە و محەممەد حسێن سپێهری کە مانگی ڕابردوو توشی کۆڕۆنا بوو،گیانی لەمەترسیدایە.
ئەمە لەکاتێکدایە کە لانیکەم سێ مانگ دوای تەشەنە سەندنی کۆڕۆنا و چوارحەوتوو دوای بڕیاری خامنەیی بۆ وەرگرتنی یەک ملیارد دۆلار لەسندوقی گەشە سەندن (صندوق توسعە)بۆ بەڕەنگاربونەوەی کۆڕۆنا ،هێشتا ئەم پارەیە قۆناغی ئیداری خۆی تێپەڕ نەکردووە و نەهاتوەتە حیسابی بانکی وەزارەتی بێهداشت.