خەباتمێدیا: ڕۆژی یەکشەممە ۱٤ی بانەمەڕ کرێکارانی (وێسگەی ووزەی تێکەڵاوی) شاری سنە بەهۆی نەدانی حەقدەستی مانگی خاکەلێوە و قەرزەکانی ساڵی 98، مانیان گرتووە.
خەباتمێدیا: ڕۆژی یەکشەممە ۱٤ی بانەمەڕ کرێکارانی (وێسگەی ووزەی تێکەڵاوی) شاری سنە بەهۆی نەدانی حەقدەستی مانگی خاکەلێوە و قەرزەکانی ساڵی 98، مانیان گرتووە.
دەوڵەت بەهۆی قەرزداری بە شیرکەتی مەپنا، ئەو وێسگەیەی داوە بەو شیرکەتە، و ئەویش ئەوە ماوەی دوو ساڵە بە ئارەزووی خۆی حەقدەستی کرێکاران ئەدات.
بەڕیوەبەریی گەندەڵی ئەو وێسگەیە لە شاری سنە، زۆربەی ئیمتیازە حەقدەستیەکان و پاداشتەکانی بە دڵی خۆی کەم کردۆتەوە و هیچ وەڵامێکی لەو پێوەندیەدا نەداوەتەوە بە ۲٥۰کەس لەو کرێکارانەی کە لەم وێسگەیە کار دەکەن.