خەباتمێدیا: لەماوەی حەوتووی ڕابردوو دا لانیکەم سێ کۆڵبەر بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنیەتیەکانی ڕژیم بوونەتە قوربانی.
خەباتمێدیا: لەماوەی حەوتووی ڕابردوو دا لانیکەم سێ کۆڵبەر بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنیەتیەکانی ڕژیم بوونەتە قوربانی.
بەیانی ڕۆژی یەکشەممە ۱٤ی بانەمەڕ ،مەحمود مورادی کوڕ٠ی حاجی جەلال کە پێش مانگی ڕەمەزان هاوسەرگیری کردبوو ،لەکاتی کۆڵبەری بەتەقەی هێزە ئەمنیەتیەکان کوژرا.
جەنازەی ناوبراو گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی بانە و تائێستا ڕادەستی خانەوادەکەی نەکراوەتەوە.
ئەمە لەکاتێکدایە کە ڕۆژی شەممەش ۱۳ی بانەمەڕ، لە بەرزاییەکانی سنووری (نۆکان و کانی زەرد)کۆڵبەرێکی دیکە بەناوی محەممەد ئیبراهیم زادە تەمەن ۳·ساڵ خەڵکی گوندی نەبی ئاوای شاری ڕەبەت گیانی دا.
ناوبراو خێزاندار و خاوەن سێ منداڵە.
هەروەها کۆڵبەرێکی دیکە بە ناوی( سدیق ئەحمەدی )لە نزیک گوندی سنوری سەروەکیل سەربە شاری چاڵدێران بە تەقەی هێزە ئەمنیەتیەکانی حکومەت گیانی دا.
ناوبراو سەرەتا بۆ چارەسەری پزیشکی گوازاوەتەوە بۆ ناوەندی دەرمانی، بەڵام بەحوکمی ئەوەی کە ئامانجی تەقەکردنی هێزە ئەمنیەتیەکان کوژرانی کۆڵبەرانە، هەربۆیەش چارەسەر ناکرێ.
تەنانەت پێش تەقەکردن هیچ جۆرە ئاگادارکردنەوەیەک بە کۆڵبەران نادرێ.