خەباتمێدیا: ئیسڕاییل دوابە دوای بەردەوامی هێرشە تازەکانی بۆ سەر ناوچەکانی ژێردەسەڵاتی سپای پاسداران و هێزەکانی ژێردەسەڵاتی لە سووریە دا، تەئکیدی کردەوە کە هەتا
خەباتمێدیا: ئیسڕاییل دوابە دوای بەردەوامی هێرشە تازەکانی بۆ سەر ناوچەکانی ژێردەسەڵاتی سپای پاسداران و هێزەکانی ژێردەسەڵاتی لە سووریە دا، تەئکیدی کردەوە کە هەتا دەرکردنی هەموو هێزەکانی حیزبوڵڵا، بەردەوامی بەو هێرشانە دەدەین.
بەپێی هەواڵی یۆرۆ نیوز، وەزیری بەرگری ئیسڕاییل شەوی سێ شەممە ڕێکەوتی 16ی بانەمەڕ، لەپێوەند بە گەڵاڵەی ئەم هەڕەشە کە لەدوای هێرشە ئاسمانیە نوێیەکان بۆ سەر خاکی سووریە جێ بەجێ کرا، هۆشیاری بە ڕژیم داوە کە خاکی سووریەیان لێ دەکاتە وێتنام.
هەروەها ئەم بەرپرسە ئیسڕاییلیە بەبێ ئاماژە بە هێرشە ئاسمانیەکانی شەوی دووشەممە کە ڕاگەیاندنەکانی حکومەتی سووریە و ناوەندێکی مافی مرۆڤی ئاگادار لە ڕاستیەکانی سوریە، ئەو هیرشەیان پێوەند داوەتەوە بە سوپای ئیسڕاییل، تەئکیدی کردەوە کە ڕژیمی ئاخوندی هیچ کارێکی لە سووریە نیە و ئێمە هەتا ئەو کاتەی سووریە جێ دەهێڵن، هەوڵەکانمان ناوەستێنین.
وەزیری بەرگری ئیسڕاییل پێشتریش ڕایگەیاندبوو کە هێزەکانی سەر بە ڕژیمی ئێران لە سوریە لەمە بەدوا دەبێ چاوەڕێی هەنگاوی جددیتر بن لەلایەن تێل ئەبیبەوە.