پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

پەیامی سەرەخۆشی  سکرتێری گشتی بە بۆنەی کۆچی دوایی حاجی مەلا عەزیز  شەریفی

پەیامی سەرەخۆشی  سکرتێری گشتی بە بۆنەی کۆچی دوایی حاجی مەلا عەزیز  شەریفی
بابەشێخ حوسەینی

بە داخەوە حاجی مەلا عزیز شەریفی ناسراو بە مەلا عەزیز وشترمل بە شێوەێکی جێگەی گومان لە نەخۆشخانە ،کۆچی دوایی کرد.


حاجی مەلاعەزیز یەکێک لەو مامۆستا ئایینیانە بوو کە لە خزمەت گەل و نیشتماندا و یەکێک لە کادرو ئەندامە دێرینەکانی سازمان لە بانەو ناوچەی پاش ئاربەبا بوو. مامۆستا مەلا عەزیز زۆر سەربەرزانە ژیاو لە گەڵ  خانەوادەکەی بە هۆی تێکۆشان لە پێناو گەل و نیشتمان و خزمەت بە ڕێبازی سازمانی خەبات تووشی گەلێک ناخۆشی و چەرمەسەری بوون و هەر بە هۆی فشارەکانی ڕژیم و خۆفرۆشانەوە ناچار بوون ماڵ و حاڵیان لە ووشتر مل بە جێ‌ بێڵن. مامۆستا مەلا عەزیز برای شەهیدی  قارەمانی کوردو رێبازی سازمانی خەبات شەهید کاک حوسەین ووشترملی یە، کە لە دیفاع لە نیشتمان و لە بەرەبەرەکانێ بەرانبەر پاسدارە خۆێن ڕێژەکانی ڕژیمی جینایەتکاری ئاخوندی شەهید بوو. 


بە بۆنەی کۆچی دوایی حاجی مەلا عەزیز،سەرە خۆشی و هاوغەمی خۆم و هاوباوەڕانم لە سازمانی خەبات، بە خانەوادەی مامۆستا مەلا عەزیز و خەڵکی پاش ئاربەباو ناوچەی بانە ڕادەگەێنم.


 سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران


 بابەشێخ حوسەینی


 19 ی بانەمەڕی 1399 کۆچی خۆری


4 ساڵ و 6 مانگ و 12 ڕۆژ و 19 کاتژمێر و 53 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

پەیامی سەرەخۆشی  سکرتێری گشتی بە بۆنەی کۆچی دوایی حاجی مەلا عەزیز  شەریفی

پەیامی سەرەخۆشی  سکرتێری گشتی بە بۆنەی کۆچی دوایی حاجی مەلا عەزیز  شەریفی



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن