خەباتمێدیا:بە پێی وتەی بەرپرسێکی ئەفغانستانی جەنازەی 12کەسی دیکە کە لەلایەن هێزەکانی ڕژیمی ئاخوندی ئێران کوژرابون و خرابوونە نێو ڕوباری هەریر، دۆزراونەوە و بەو
خەباتمێدیا:بە پێی وتەی بەرپرسێکی ئەفغانستانی جەنازەی 12کەسی دیکە کە لەلایەن هێزەکانی ڕژیمی ئاخوندی ئێران کوژرابون و خرابوونە نێو ڕوباری هەریر، دۆزراونەوە و بەو پێیە ئاماری جەنازەی دۆزراوەی ئەو پەنابەرانە تا ئێستا گەیشتۆتە 18کەس.
بەرپرسانی ئەفغانستان و بەجێماوانی ئەو ڕووداوە دەڵێن، هێزە سنوریەکانی ڕژیم 55کەس لەم پەنابەرانە کە ویستویانە لە سنوری هەرات بڕۆنە نێو خاکی ئێران، دەسبەسەر دەکەن و دواتر ناچاریان دەکەن خۆیان بخەنە نێو ڕوباری هەریر.
ڕوباری هەریر دەکەوێتە نێوان سنوری ئێران و ئەفغانستان و تورکمەنستان.
عەبدولغەنی نوری، فەرمانداری گوڵڕان لە ویلایەتی هەرات وتی: لەم پەنجا کەسە تەرمی 18کەسمان دۆزیوەتەوە و ئەو کەسانە لە ناوچەی (زمانەی زولفەقار )لە ئێران خراونەتە نێو ئەو ڕوبارە.
وەحید قەتالی والی شاری هەرات لە پەیامێکی توییتریدا هەڕەشەی تۆڵە کردنەوەی لە ئێران کردووە.
هەروەها ئەمریکا لە پێوەند بەو ڕوداوە هەڵوێستی گرتووە، مایک پەمپئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕۆژی چوارشەممە وتی:سەرم سوڕماوە لە دیتنی ئەو ڕاپۆرتانەی کە شکەنجەو نوقم کردنی ئەم پەنابەرانەی تێدا تۆمارکراوە.
ئەندامێکی نوێنەری مەجلیسی نوێنەرانی ئەفغانستان بەتەئکیدکردنی ئەم هەواڵە وتی: شکەنجە ونوقمکردنی زیاتر لە پەنجا کرێکاری ئەفغانستان لە لایەن هێزە سنوریەکانی ڕژیمی ئێران،جینایەتێکە کە لێخۆشبوونی نیە.
لەلایەکی ترەوە ڕژیمی ئاخوندی ئەو تاوانە لە ئەستۆ ناگرێ و ڕەدی دەکاتەوە، و ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەو تاوانانە لەمەرزی ئەفغانستان ڕوویان داوە.
ئامریکاش ڕایگەیاندووە کە هاوکار و پشتیوانی وڵاتی ئەفغانستان دەکات بۆ لێکۆڵینەوە لەو بابەتە.