خەباتمێدیا:گوڵڕوخ ئیبراهیمی ئیریایی، بەندکراوی سیاسی لە بەندیخانەی قەرچەکی وەرامین، لە نامەیەکدا لەسەر گواستنەوەی زێنەب جەلالیان بەندکراوی سیاسی لە بەندیخانەی خ
خەباتمێدیا:گوڵڕوخ ئیبراهیمی ئیریایی، بەندکراوی سیاسی لە بەندیخانەی قەرچەکی وەرامین، لە نامەیەکدا لەسەر گواستنەوەی زێنەب جەلالیان بەندکراوی سیاسی لە بەندیخانەی خۆی بۆ زیندانی قەرچەکی وەرامین نوسی: ئەم هەنگاوە بۆ فشاری زیاتر لەسەر زێنەب جەلالیان جێ بەجێ کراوە.
بە پێی هەواڵی سایتی هەواڵدەری هێرانا، ئیریایی لەو نامەیەی کە نووسیویەتی دەڵێت: زێنەب جەلالیان لەدوای تەواو کردنی چەند ساڵ زیندان لە بەندیخانە جۆراوجۆرەکان و لە دوای شکەنجەێیکی زۆر،دوبارە لەم ڕۆژانەی دواییدا لە بەندیخانەی خۆی کە نزیکە لە شوێنی ژیانی بنەماڵەکەی، گوازرایەوە بۆ زیندانی قەرچەکی وەرامین و هەر لەوێ هێزە ئەمنیەکان فشاری زۆریان بۆ هێناوە.
هەروەها زێنەب جەلالیان کە 13 ساڵی سزاکەی لە زیندانی خۆی تێپەرکردبوو، ڕۆژی 8ی بانەمەڕ،بەهۆکارگەلێکی جیاواز لە زیندانی خۆی گوازرایەوە بۆ زیندانی قەرچەک.