خەباتمێدیا: گروپی ئەنجومەنی (کۆتایی هێنان بە کارتۆن خەوی ) ماوەی دوساڵە لە پارێزگای کوردستان بەشێوەی خۆبەخش چالاکی دەکەن. ڕۆژی چوارشەممەی هەموو حەوتوێیک بە دابی
خەباتمێدیا: گروپی ئەنجومەنی (کۆتایی هێنان بە کارتۆن خەوی ) ماوەی دوساڵە لە پارێزگای کوردستان بەشێوەی خۆبەخش چالاکی دەکەن. ڕۆژی چوارشەممەی هەموو حەوتوێیک بە دابینکردنی خواردنی گەرم وبڵاوکردنەوەی لە ژێرناوی (چوارشەممەی مێهرەبانی )لەنێوان توشبوانی مەوادی هۆشبەر و کارتۆن خەوەکانی نێوشاری سنە پێوەندی پێک دێنن.
بە پێی ڕاپۆرتی ی٠”یسنای ناوچەی کوردستان، ئەم گروپە بۆ وەدی هێنانی ئامانجەکانی خۆی هەندێک خزمەتگوزاری هەیە وەک: خزمەتگوزاری دەرمانی، ناساندنی هەندێک کەس بە بنکەکانی چارەسەری مەوادی هۆشبەر، ئاگاداری لە بارودۆخی کەسانی توشبوی مەوادی هۆشبەر، پشتیوانی لەوانەی چارەسەرکراون و یارمەتی دانیان و دابین کردنی کاروپیشە بۆیان.
ئەم گروپە بە دروشمی: دونیا کەمێک باشتر لەوەی کە وەرمانگرتووە، بیدەینەوە، هاوکاری توشبوانی مەوادی هوشبەر، کارتۆن خەوانی نێو شاری سنە دەکات.