ئێوارەی یەک شەممە، خەڵکی ناڕازی لە عێراق سەرلەنوێ هاتنەوە سەر شەقام، بۆجێ بەجێ کردنی خواست و داوا ڕەواکانیان و بۆ دژی مانهوهی سهربازانی ڕژیم و کۆتای هێنان بە دەخالەتەکانی ئێران لە عێراق. ناڕەزایان خوازیاری لێپرسینەوەی خێرا لە دەسەڵاتدارانی گەندەڵ و هیزە بریکارەکانی سەر بە ڕژیمی ئێرانن و داوا دهکهن دۆخی ژیانیانن باشتر بکرێ. فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا، داوای هاوکاری لە خۆپیشاندەران کرد، بۆ دۆزینەوەی ئەوانەی ئاژاوە و پشێوی دەنێنەوە. لە بەسرەش ژمارەیەک ئەندامی گرووپی سەئروڵڵا، و ههروهها ههندێکلایهنی تری دژ به ڕژیم بە تۆمەتی تەقەکردن لە خۆپیشاندەران دەستگیرکران. لە ئاکامی ئەو ناڕەزایەتیەنەدا خەڵک و چالاکانی مەدەنی زۆر بەدەستی هێزو میلیشیا ئێرانیەکان کوژراو بریندار بوون. لەسەرەتایی دەست بەکاربونی کازمی وەک سەرۆک وەزیرانی نوێ عێراق، تا ئێستا 2 خۆپێشاندەر لە شارەکانی عێراق بەگوللـەی هێزە ئەمنیەکان کوژراون و زیاتر له 100 خۆپیشاندهریش بریندار بوونه.