پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

یادی سەروەران سەروەری گەل: شه‌هید جه‌لال وه‌ته‌ندۆست

یادی سەروەران سەروەری گەل: شه‌هید جه‌لال وه‌ته‌ندۆست
یادی شه‌هیدان

شه‌‌‌هید (جه‌‌‌لال وه‌‌‌ته‌‌‌ندوست) لە دایک بووی ئاوایی (ماماڵ)ی ناوچه‌‌‌ی ده‌‌‌شته‌‌‌تاڵی بانه‌‌‌یه‌‌‌‌.  شەهید جەلال،شۆڕشگێڕێکی بە جەرگ و قارەمان، ئه‌‌‌و لاوه‌‌‌ دڵپاک و ئازادییخوازه‌‌‌، وەک هەر لاوێکی کوردستان زەبرو زەنگی گەلەکەی و داگیرکردنی کوردستان ئازاری دەدا، بۆ به‌‌‌شداریی له‌‌‌ خه‌‌‌باتی ڕه‌‌‌وای گه‌‌‌له‌‌‌ بێبه‌‌‌شه‌‌‌که‌‌‌ی چه‌‌‌کی شه‌‌‌ره‌‌‌فی کرده‌‌‌ شانی و ئازایانه‌‌‌ هاته‌‌‌ مه‌‌‌یدانی تێکۆشانه‌‌‌وه‌‌‌. له‌‌‌ دوای هێرشی دووه‌‌‌می هێزه‌‌‌ داگیرکه‌‌‌ره‌‌‌کانی ڕژیمی خومه‌‌‌ینی بۆ سه‌‌‌ر کوردستان و هه‌‌‌ڵگیرسانه‌‌‌وه‌‌‌ی شه‌‌‌ڕی داسه‌‌‌پاو، پادگانی بانه‌‌‌ له‌‌‌ لایه‌‌‌ن ڕۆڵه‌‌‌ ئازا و فیداکاره‌‌‌کانی گه‌‌‌لی کورده‌‌‌وه‌‌‌ گه‌‌‌مارۆ درا. له‌‌‌ شه‌‌‌وی ٨ی بانەمەڕی١٣٥٩ دا، شه‌‌‌هید جه‌‌‌لال و ژماره‌‌‌یه‌‌‌ک له‌‌‌ لاوه‌‌‌ خوێن گه‌‌‌رمه‌‌‌کانی کوردستان کرانه‌‌‌ ده‌‌‌سته‌‌‌ی هێرش بۆ سه‌‌‌ر سه‌‌‌نگه‌‌‌ره‌‌‌کانی دژمن له‌‌‌ نێو پادگانی (بانه)‌ دا. شه‌‌‌هید جه‌‌‌لال وه‌‌‌ک لاوێکی نه‌‌‌ترس و گیانباز، شێرانه‌‌‌ هه‌‌‌ڵمه‌‌‌تی برده‌‌‌ سه‌‌‌ر سه‌‌‌نگه‌‌‌ری دژمن و ده‌‌‌ستی لێ وه‌‌‌شاندن. له‌‌‌و شەڕەدا کە نزیک بە چل ڕۆژی خایاند،  شه‌‌‌هید جه‌‌‌لال به‌‌‌ گوله‌‌‌ی داگیرکه‌‌‌ران پێکرا، هه‌‌‌رچه‌‌‌ند به‌‌‌ زوویی به‌‌‌ره‌‌‌و شوێنی ده‌‌‌رمانیی به‌‌‌ڕێ کرا و چه‌‌‌ند ڕۆژێکیش له‌‌‌ حاڵه‌‌‌تی بێهۆشییدا زیندوو مایه‌‌‌وه‌‌‌، به‌‌‌ڵام سه‌‌‌ره‌‌‌نجام شەهید بوو و  ماڵاوایی له‌‌‌ هاوبیر و هاوسه‌‌‌نگه‌‌‌رانی کرد و ئه‌‌‌ویش بوو به‌‌‌ ئه‌‌‌ستێره‌‌‌یه‌‌‌کی پڕشنگداری دیکه‌‌‌ و له‌‌‌ ئاسمانی تێکۆشاندا له‌‌‌نێو پۆلی شه‌‌‌هیده‌‌‌ هه‌‌‌میشه‌‌‌ زیندووه‌‌‌کاندا جێگه‌‌‌ی گرت. هه‌‌‌زاران سڵاو له‌‌‌ گیانی به‌‌‌رز و پیرۆزی بێ!


4 ساڵ و 6 مانگ و 9 ڕۆژ و 4 کاتژمێر و 22 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

یادی سەروەران سەروەری گەل: شه‌هید جه‌لال وه‌ته‌ندۆست

یادی سەروەران سەروەری گەل: شه‌هید جه‌لال وه‌ته‌ندۆست



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن