پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

هاوپەیمانی ڕوسیە لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل لە دژی کردەوە ترۆریستیەکانی ئێران لە سوریە

هاوپەیمانی ڕوسیە لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل لە دژی کردەوە ترۆریستیەکانی ئێران لە سوریە

خەباتمێدیا :ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی ۲٥ی بانەمەڕ، ڕۆژنامەی (الشرق الاوسØ·)ی لەندەن بە سەردێڕی (هەنگاوی سێ لایەنە لە ڕۆژهەڵاتی سوریە بۆ داخستنی ڕێگەی تاران و بەیرو

خەباتمێدیا :ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی ۲٥ی بانەمەڕ، ڕۆژنامەی (الشرق الاوسØ·)ی لەندەن بە سەردێڕی (هەنگاوی سێ لایەنە لە ڕۆژهەڵاتی سوریە بۆ داخستنی ڕێگەی تاران و بەیروت ) نوسی: ئەمریکا و ڕوسیەو ئیسرائیل لەهەوڵی داخستنی ڕێگەی ستراتیژی نێوان تاران و بەیروتن کە بە بەغدا و دیمەشق دا تێپەڕ دەبێت.
ڕژیمی ئاخوندی ئێران لەم ڕێگەیە بۆگواستنەوەی چەک و تەقەمەنی بۆ هاوپەیمانانی خۆی کەڵک وەردەگرێ.
مایک پەمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕۆژی پێنج شەممە وتی: ڕژیمی ئێران دەبێ بە زووترین کات لە سوریە بڕواتە دەرەوە، هەروەها خەڵکی ئێران دەزانن کە بەفێڕودانی سەرچاوە و داهات و هەروەها گیان فیدایی هەزاران ئێرانی ڕەوشتێکی باش نیە، بەتایبەت لەکاتێکدا کە باری ئابوری ئێران بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت و ڤایڕۆسی کۆڕۆنا زۆرخراپتر بووە.
پەمپێئۆ هەروەها ئاماژەی بەوە داوە کە ئەوان باوەڕیان وایە گرتنەبەری ڕێگەی فشاری لەڕادەبەدەر لەبەرانبەر ئێران کاریگەری بووە و ئێران لە دەسپێڕاگەیشتن بە سەرچاوەی پێویست بۆ کردەوە ترۆریستیەکانی بێبەش بووە.
هەروەها ناوبراو وتی: ئێمە هیوادارین ڕژیمی ئاخوندی ئێران بە دەرکردنی بڕیارێکی ژیرانە لە سوریە بڕواتە دەرەوە و کردەوە ترۆریستیەکانی خۆی کە بوەتە هۆی ئاوارەیی شەش ملیۆن کەس و کوژرانی دەیان هەزارکەس ڕاوەستێنێ.
ئێمە هیوادارین ڕژیمی ئاخوندی ئێران بڕیارێکی جیاواز دەرکات و بەزووترین کات لە سوریە بڕواتە دەر.


4 ساڵ و 6 مانگ و 5 ڕۆژ و 21 کاتژمێر و 9 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

هاوپەیمانی ڕوسیە لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل لە دژی کردەوە ترۆریستیەکانی ئێران لە سوریە

هاوپەیمانی ڕوسیە لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل لە دژی کردەوە ترۆریستیەکانی ئێران لە سوریە



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن