پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

هەوڵەکانی حەشدی شەعبی و هێزی تیرۆریستی قودس بۆ بەلاڕێدابردنی بیروڕای گشتی لە عێراق

هەوڵەکانی حەشدی شەعبی و هێزی تیرۆریستی قودس بۆ بەلاڕێدابردنی بیروڕای گشتی لە عێراق

خەباتمێدیا: لە دوای دەرکەوتنی ڕاستیەکان سەبارەت بە مەبەستە تیرۆریستیەکانی حەشدی شەعبی و سەرکوت و چەوساندنەوەی خەڵکی ڕاپەڕیو لە عێراق و داخوازی ئەو خەڵکە وەزاڵەه

خەباتمێدیا: لە دوای دەرکەوتنی ڕاستیەکان سەبارەت بە مەبەستە تیرۆریستیەکانی حەشدی شەعبی و سەرکوت و چەوساندنەوەی خەڵکی ڕاپەڕیو لە عێراق و داخوازی ئەو خەڵکە وەزاڵەهاتووە بۆ دەرکردن و لە ناوچوونی سپای قودس, ماوەیەکه شاهێدی چالاکی و جموجۆڵەکانی داعش لەو ناوچەیەداین, بەڵام بەپێی ڕاپۆرتی سایتی (INQUISITR ) ئەم جارە بە بەکارهێنانی چەک و تەقەمەنی ڕژیمی ئاخوندی ئێران پیلان و جوڵانەوەکانیان جێ بەجێ‌ دەکەن و هێرش دەکەنە سەر حەشدی شەعبی و هێزە سەربازیەکانی عێراق و بە تەمای خەڵەتاندنی خەڵک و ڕزگارکردنی خۆی لەو دۆخە خەراپەدایە.
ڕوونە کە مەبەستی ڕژیم تێکدانی ئەمنیەتی ناوچەکەیە بۆ کۆکردنەوەی لایەنگر بۆ خۆی و ڕزگاربوونی بە هەر نرخێک.
چەندین ساڵە کە ڕژیمی ئاخوندی ئێران بە بەردەوامیدان بە ئامانجە قێزەونەکانی, تێکدانی ئەو ناوچەیە و کوشتنی خەڵک بەبێ بەزەییانەی کردووەته سیاسەتی خۆی, ئەمە لەحاڵێکدایە کە خەڵکی ڕاپەڕیوی عێراق بە هیچ شێوەیەک ویستی هەبونی ئەو هێزە تیرۆریستیانەیان نییەو داواکاری چوونه دەرەوەی دەسەڵاتی ئاخوندی ئێرانن لە ووڵاتی عێراق.


4 ساڵ و 6 مانگ و 4 ڕۆژ و 20 کاتژمێر و 35 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

هەوڵەکانی حەشدی شەعبی و هێزی تیرۆریستی قودس بۆ بەلاڕێدابردنی بیروڕای گشتی لە عێراق

هەوڵەکانی حەشدی شەعبی و هێزی تیرۆریستی قودس بۆ بەلاڕێدابردنی بیروڕای گشتی لە عێراق



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن