خەباتمێدیا: بەپێی هەواڵێک لە ڕێکخراوی پزیشکانی بێ سنوور، ڕۆژی هەینی ۲٦ی بانەمەڕ لە ڕاپۆرتێکدا، هەواڵی هێرش کردنە سەر بەشی منداڵان و دایکانی نەخۆشخانەی دەشتی پرچ
خەباتمێدیا: بەپێی هەواڵێک لە ڕێکخراوی پزیشکانی بێ سنوور، ڕۆژی هەینی ۲٦ی بانەمەڕ لە ڕاپۆرتێکدا، هەواڵی هێرش کردنە سەر بەشی منداڵان و دایکانی نەخۆشخانەی دەشتی پرچی لە شاری کابۆلی ئەفغانستان بڵاوکردەوە .
ئەم هێرشە کە ڕێکەوتی ۲۳ی بانەمەر ڕویداوە بەمەبەستی کوشتنی ژنانی دووگیان لەبەشی لەدایک بوونی منداڵان بووە.
لەئاکامی ئەم هێرشەدا ۱۱ دایک و دوو منداڵ کوژراون.
هەروەها بە وتەی ناوەندی مافی مرۆڤ، هێرشبەران مەبەستیان لەو هێرشە کوشتنی ژنانی دووگیان و هەروەها ئەو ژنانە بووە کە تازە منداڵیان بووە.
فردریک بۆنۆ،ئامادەکاری چالاکی پزیشکانی بێ سنوور لە ئەفغانستان پشتڕاستی کردەوە کە هێرشبەران هێرشیان کردووەتە سەر چەند ژوورێکی نەخۆشخانەکە و چەندین ژنیان کوشتووە.
ناوبراو وتی لەکاتی هێرشە چەکداریەکە بۆ سەر بەشی منداڵ بوون 26ژنی دووگیان و ئەو ژنانەی کە تازە منداڵیان بووە لەو ژوورەدا بوون.
هەر لەو هێرشە چەکداریەدا ۱۱ کەس لەوانەی نەیانتوانیوە خۆیان ڕزگارکەن، کوژراون و هەروەها پێنج کەسی دیکەش بریندار بوون.
سێ کەس لە کوژراوان لەکاتی منداڵ بووندا کوژراون و هەروەها دوو منداڵیش کە تازە لە دایک بووش گیانیان داوە.
زەبیحوڵڵا موجاهید، وتەبێژی تاڵیبانلە پەیامێکی تویتەریدا ڕایگەیاند کە ئێمە لە هێرش بۆ سەر نەخۆشخانەکەی کابۆل دەستمان نەبووە.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵنێری کلیسای پڕۆتستان، دەوڵەتی ئەفغانسان بڕیاری هێرشی بۆ سەر تاڵیبان و چەند گروهێکی دیکە دەرکردووە.