شه‌ممه‌ 

3 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

دیاردەی کارکردنی منداڵان لە ئێران.

دیاردەی کارکردنی منداڵان لە ئێران.

خەبات مێدیا: منداڵانی کار لە وڵاتی ئێرانی ژێر دەسەڵاتی ئاخوندان ئەمرۆکە وەک نارنجۆک وان و لەوانەیە لەهەر کاتێکدابێ‌ بتەقنەوە.

خەبات مێدیا: منداڵانی کار لە وڵاتی ئێرانی ژێر دەسەڵاتی ئاخوندان ئەمرۆکە وەک نارنجۆک وان و لەوانەیە لەهەر کاتێکدابێ‌ بتەقنەوە.
نەوید مەسائیلی، کارناسی رژیم رۆژی شەممە۲·ی بانەمەڕ، لە وتووێژێکی تەلەویزیۆنی دا لەپێوەند بە منداڵانی دابینکەری بژێوی ژیانی خێزانەکانیان ووتی: ئەوان لەڕاستیدا وەک نارنجۆکیان لێهاتووە، گەورەبوون و لەوانەیە لە هەرکاتێکدابێ‌ بتەقنەوە و ببنە هۆکاری زیان گەیاندن بە بەشێکی کۆمەڵگا.
بەشی زۆری ئەو منداڵانەی لەسەر شەقامەکان دەبیندرێن، ئەو منداڵانەن کە دابینکەری بژێوی خێزانەکانیانن، واتە ئەو منداڵەیە کە ناچارە کاربکات، ئەو منداڵەیە کە باوکی کەم ئەندامە و توانای کارکردنی نیە، موعتادە، یان باوکی بەجێی هێشتوون، یان زبڵ و خاشاک کۆ دەکاتەوە و دەبێت خەرجی داو دەرمان، خەرجی کرێماڵ، خەرجی پێداویستی ژیان دابین بکات.
ناوبراو هەروەها ووتی، زیاتر لە 80 تا 90 لەسەدی منداڵانی کاری ئێمە، ئەو منداڵانەن کە دابینکەری بژێوی ژیانی خانەوادەکانیانن و ناچارن کە بچن دەستفرۆشی بکەن، یان ناچارن کار بکەن.


4 ساڵ و 6 مانگ و 4 ڕۆژ و 2 کاتژمێر و 7 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

دیاردەی کارکردنی منداڵان لە ئێران.

دیاردەی کارکردنی منداڵان لە ئێران.



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن