خەبات مێدیا: سوپای ئیسراییل ڕایگەیاندووە کە ئێران بەئارامی خەریکی پاشەکشەکردن بە هێزەکانیەتی لە هێندێک ناوچە لە سوریە, هۆکارەکانی ئەم کارەشی هێرشەکانی ئیسراییل,
خەبات مێدیا: سوپای ئیسراییل ڕایگەیاندووە کە ئێران بەئارامی خەریکی پاشەکشەکردن بە هێزەکانیەتی لە هێندێک ناوچە لە سوریە, هۆکارەکانی ئەم کارەشی هێرشەکانی ئیسراییل, زۆربوونی ناڕەزایەتی لە ناوخۆی ئێران و شێوازی خراپی بەڕێوەبردن و بەرەوڕووبوونەوەی قەیرانی کۆرۆنا لەو وڵاتە دایە.
بە پێی ڕاپورتی ئاسۆشێتد پرێس, پلەدارێکی هێزی بەرگری ئسراییل، ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی 1ی جۆزەردان، لە کۆنفرانسێکی هەواڵی دا ووتی: هێزەکانی ئێران لە هێندێک شوێن بۆ شوێنگەلێکی دوورتر پاشەکشەو هێزەکانیشیان کەم کردووەتەوە.
هێزی ئیسراییل وردەکاری زۆری لەو بارەوە ڕانەگەیاندووە بەڵام ووتی: ئەو ئاڵووگۆڕانە زۆر گەورە نیین، بەڵام شایانی باس کردنە.
ئێران و ئیسراییل لەماوەی چەندین ساڵی ڕابردوودا سەرقاڵی جۆرێک لە شەڕی نهێنین، و ئاسۆشێتد پرێس, ئاماژەی بەوە کردووە کە مەیدانی سەرەکی ئەو شەڕە لەم ساڵانەی دواییدا گواستراوەتەوە بۆ سوریە.
بە وتەی پلەدارانی ئیسراییلی, هێزەکانی سەر بە ئێران لەو چەند ساڵەی ئاخریدا هەوڵیان بۆ بەهێزکردنی هێزەکانیان لە سنورەکانی سوریە لەگەڵ ئیسراییل داوە.
پێگەکانی ئێران و هێز و دەست و پێوەندەکانی لە سوریە، لەو ساڵانەی دواییدا چەندین جار بەرەوڕووی هێرشی ئیسرایل بوونەوە، و ئامانجیش لەو هێرشانە بۆ پاشەکشەکردن بە هێزەکانی ئێران لەنزیکی سنورەکانی خۆی و هەروەها پێشگرتن لە گواستنەوەی چەکی پێشکەوتوو بۆ حزب اللەی لوبنان بووە.