پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

یارمەتی 20-30ملیارد دۆلاری لەلایەن سپای پاسداران بۆ ڕژیمی سووریە

یارمەتی 20-30ملیارد دۆلاری لەلایەن سپای پاسداران بۆ ڕژیمی سووریە

خەبات میدیا: نوێنەری مەجلیسی دواکەوتوی ڕژیمی ئێران دانی بەوەدا ناوە کە ڕژیم بڕی 20بۆ 30ملیارد دولار یارمەتی حکومەتی سووریای داوە.

خەبات میدیا: نوێنەری مەجلیسی دواکەوتوی ڕژیمی ئێران دانی بەوەدا ناوە کە ڕژیم بڕی 20بۆ 30ملیارد دولار یارمەتی حکومەتی سووریای داوە.
حیشمەتوڵڵا فەلاحەت پیشە، ئەندامی کۆمیسیۆنی ئەمنیەتی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوەی مەجلیسی ڕژیم و بەرپرسی پێشوی ئەم کۆمیسیۆنە، دانی بەوەدا ناوە کە ڕژیمی گەندەڵی ئاخوندی نزیک بە 30ملیارد دۆلار یارمەتی ڕژیمی سووریای داوە.
ناوبراو لە وتووێژێکدا لەگەڵ سایتی حکومی ئێعتماد ئانلاین کە ڕۆژی 31 ی بانەمەڕ بڵاو کرایەوە، ئاماژەی بەوە کردووە و دەڵێت: ئەو کاتەی چوومە سووریە هەندێک کەس وتیان پارەی زۆرم خەرج کردووە! بەڵام دوبارە دەیڵێمەوە کە ئێمە بڕی 20بۆ 30ملیارد دۆلار یارمەتی دارایی ڕژیمی سووریامان داوە و دەبێ ئەو پارانە وەر بگرینەوە.
ئاماری ڕاستەقینەی خەرجیەکانی ڕژیمی ئاخوندی لەگیرفانی خەڵکەکەی و بۆ هێشتنەوەی بەشار ئەسەد لە دەسەڵاتدا زۆر لەوە زیاترە کە ئەو بەرپرسە ئاماژەی پێداوە.
پێویستە ئەو پارانەی کە لە ساڵی 97 وە تا ئێستا پێدراون بەو ئامارانە زیاد بکرێت، لەلایەکی تریشەوە سەرەڕای ئەو پارانەی کە داویەتی بە ڕژیمی سوریە، دەبێ‌ خەرجیە ئاشکراکانی پاسداران و هێزە چەکدارە جینایەتکارەکان و چەک و چۆڵەکانیان لە سوریەدا لەماوەی نۆ ساڵی ڕابردوودا کە لە هێندێک شوێندا گەشتوونەتە زیاتر لە 100 هەزار کەس، حیساب بکرێت.


4 ساڵ و 5 مانگ و 30 ڕۆژ و 6 کاتژمێر و 34 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

یارمەتی 20-30ملیارد دۆلاری لەلایەن سپای پاسداران بۆ ڕژیمی سووریە

یارمەتی 20-30ملیارد دۆلاری لەلایەن سپای پاسداران بۆ ڕژیمی سووریە



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن